}

میلیشیای كۆمێنت و ئیمۆجی

کوردستان 07:20 PM - 2021-07-31

سەرچاوە: Digital Trends

ڤه‌ده‌نگ و ژیان میدیا و مۆر و په‌یجه‌ هاوسه‌نگه‌ره‌كانیان، ئه‌مه‌ی بۆ دژایه‌تی یه‌كێتی و لیسته‌كه‌ی، بۆ دژایه‌تكردنی بڕیاره‌كانی هاوسه‌رۆك بافل تاڵه‌بانی و بۆ دانانی قوباد تاڵه‌بانی به‌ سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌یكه‌ن ئه‌گه‌ر كاتی خۆی بۆ داكۆكی له‌ یه‌كێتی بیانكردبا ئێستا له‌ په‌رله‌مان سه‌د كورسی  و له‌ناو واقعی كوردستان ده‌بوو به‌ حزبی یه‌كه‌م ، به‌ڵام ئه‌م سایت و په‌یجه‌ بێ ویژدانانه‌ كه‌ به‌ پاره‌ی یه‌كێتی و قوتی كادێره‌كانی خه‌رجیان له‌سه‌ر ده‌كرێ و پاره‌یان بۆ هه‌ڵڕژاوه‌، ئیشی یه‌كه‌م و دووه‌م و كۆتاییان بۆته‌ سوكایه‌تی كردن به‌ یه‌كێتی و به‌ سه‌ركرده‌كانی.
ئه‌م میلیشا ئه‌لكترۆنییه‌ بێ دیسپلین و بێ پره‌نسیپه‌، پاره‌ له‌ درۆ و ده‌له‌سه‌ و جنێو دا خه‌رج ده‌كه‌ن. هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن مادام ئیتر وا هه‌ست ده‌كه‌ن كاروانی یه‌كێتیی نوێ كه‌وتۆته‌ رێ و رێره‌وی حزبیانه‌ی خۆی گرتووه‌.   ئه‌مانه‌ وا سه‌یری یه‌كێتی ده‌كه‌ن كه‌ به‌پێی بنه‌مای (ڕنا وما بعدی الگوفان)، یه‌كێتی ده‌بێ سه‌رچاوه‌ی دارایی ئه‌م سایت و ئه‌و په‌یجانه‌ وشك بكات، وه‌كو چۆن وڵاته‌ ده‌ربه‌سته‌كان سه‌رچاوه‌ی كانیاوی ژاوه‌ژاو وشك ده‌كه‌ن.

*له‌ په‌نا ئه‌م په‌پجه‌ چه‌واشه‌كارانه‌وه‌  سه‌دان لیژنه‌ی كۆمینتی تیرۆری فه‌ردی بۆ جنێو و سوكایه‌تی و ته‌شهیركردن پێكهێنراوه‌.
كه‌ وه‌كو حه‌شاشه‌كانی سه‌رده‌می حه‌سه‌ن سه‌باح تیرۆری رۆحی ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك نووسینێك یان كۆمێنتێك یان وێنه‌یه‌ك له‌ ئه‌كاونت و لاپه‌ڕه‌ی خۆی بڵاو بكاته‌وه‌، ئه‌مانه‌ وه‌كو گیزه‌گیزی مێش له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی ئه‌لكترۆنی خه‌ڵكی تر ده‌ژین و كاریان جنێو و ته‌شهیر و سوكایه‌تییه‌، كاریان بوختان و درۆ و ده‌له‌سه‌یه‌.
رێكه‌وت و سودفه‌ نییه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ وه‌ك قاز  یه‌ك كۆمێنت و یه‌ك ئیمۆجی به‌كار دێنن.

PUKmedia به‌شی به‌دواداچوون و دیده‌وانی میدیایی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو