}

قوباد تاڵه‌بانی داوای قه‌ره‌بووی پرۆسه‌ی ئه‌نفال له‌عیراق ده‌كات

کوردستان 07:06 PM - 2021-07-31

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی  ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران له‌ساڵیادی ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كاندا بروسكه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، داواكارین ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق قه‌ره‌بووی سه‌رجه‌م قوربانییه‌كانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال بكه‌نه‌وه‌.

ده‌قی بروسكه‌كه‌..
كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفالی بارزانییه‌‌كان 
ساڵیادی ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان برینێكی تری سه‌ر جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌ و به‌شێكه‌ له‌ خه‌موژانی قووڵی هه‌وڵی قڕكردنی گه‌له‌كه‌مان له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی له‌ناوچووه‌وه‌.
له‌م ساڵیاده‌دا دروود بۆ گیانی بارزانییه‌ ئه‌نفالكراوه‌كان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان و ئه‌نفالكراوان ده‌نێرین و سه‌ره‌خۆشی له‌كه‌سوكاره‌ سه‌ربه‌رزه‌كانیان ده‌كه‌ین.
به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ جارێكیتر داواكارین ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق قه‌ره‌بووی سه‌رجه‌م قوربانییه‌كانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال بكه‌نه‌وه‌و ئه‌مه‌ش به‌مافێكی سه‌ره‌تایی ئه‌م خه‌ڵكه‌ قوربانیده‌ره‌ تێكۆشه‌ره‌ ده‌زانین.

قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆكی  ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو