بافڵ تاڵه‌بانی: یه‌كێتییه‌كه‌ی مام و شه‌ھیدانمان پاراست
کوردستان 06:08 PM - 2021-07-31
بافڵ تاڵه‌بانی، ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پێشوازی له مامۆستا عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان و وه‌فدێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاماده‌یبوون، گفتوگۆ له‌سه‌ر دوایین پێشھاته سیاسی، ئابووری و ئه‌منییه‌كانی ھه‌رێم و عێراق كرا و هه‌ردوولا بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی ھه‌ڵبژاردنی داھاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خسته‌ڕوو.
ھه‌ردوولا به‌گرنگییه‌وه جه‌ختیان له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانییان كرده‌وه به ئاڕاسته‌ی لێكنزیكردنه‌وه‌ی زیاتر و ھه‌ماھه‌نگی و كاری ھاوبه‌ش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی. ھاوڕابوون كه ئه‌م قۆناغه واده‌خوازێت ماڵی كورد رێكبخرێته‌وه و دوای ھه‌ڵبژاردنه‌كانیش زه‌مینه‌ی له‌بار بڕه‌خسێنرێت بۆ كاری پێكه‌وه‌یی تاوه‌كو ھه‌موو لایه‌نه‌كانی كورد له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌یه‌كی نیشتمانی له‌به‌غدا پێكه‌وه یه‌ك په‌یامی كوردستانی بگه‌یه‌ننه عێراق و داكۆكی له مافه ده‌ستوورییه‌كان بكرێت.
ھه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌وردی باس له سیاسه‌تی نوێی یه‌كێتی كرا و بافڵ تاڵه‌بانی وه‌فدی میوانی ده‌رباره‌ی گۆڕانكارییه‌كان بهرچاوڕوونكرد و رایگه‌یاند، رێڕه‌وی حزبیی یه‌كێتی له‌سه‌ر شاڕێیه‌كی ته‌ندروستی رێكخراوه‌ییه و درێژه به ھه‌مان سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌درێت و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان بونیاد ده‌نێنه‌وه. به گیانی لێبورده‌ییه‌وه له‌گه‌ڵ ھه‌مووان پێكه‌وه درێژه به‌خه‌بات ده‌ده‌ین له‌پێناو كوردستانێكی به‌ھێزتر و دابینكردنی ژیانێكی شایسته بۆ خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كوردستان. جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه گۆڕانكارییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی یه‌كێتی ناو یه‌كێتی و رزگاربوون بووه له ده‌سته‌گه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی. به‌م ھه‌نگاوانه‌ش یه‌كێتییه‌كه‌ی مام و شه‌ھیدان و تێكۆشه‌رانمان له ھه‌ڵدێر پاراست.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22