}

هاوسەرۆکی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی ئەمینداری یەکگرتوو دەکات

پرسەنامە 10:36 PM - 2021-07-29

.

پرسەنامەی هاوسەرۆکی یەکێتی بۆ کۆچی دوایی خوشکی ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی.

دەقی پرسەنامەکە...............

برای بەڕێزمان مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەھائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان 

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ( حەمیدە محەمەد ) خوشکی بەڕێزتانمان پێگەیشت .

بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی جەنابت و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین و لەخوای گەورە دەپاڕێینەوە گیانی کۆچکردوو بەبەھەشتی بەرینی خۆی شادبکات و ئارامی سەبوریش بەھەموولایەک ببەخشێت .

بافڵ تاڵەبانی 

ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو