}

بافڵ تاڵه‌بانی: یه‌كێتی له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتن و زمانی گفتوگۆدایه‌

ی.ن.ک‌‌ 05:12 PM - 2021-07-29

.

بافڵ تاڵه‌بانی، ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازیكرد له‌ خوان خۆسێ ئیسكۆبار، باڵیۆزی  ئیسپانیا له‌ عیراق.

له‌ دیدارێكدا كه‌ شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و دابان شه‌ده‌ڵه‌، جێگری لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ئاماده‌یبوون، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، پێشھاته‌ سیاسیه‌كان و ھه‌ڵبژاردنی داھاتووی عیراق تاوتوێكران و جه‌خت له‌ فراوانكردنی ھه‌ماھه‌نگی و ھاریكاری نێوانیان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان كرایه‌وه‌ كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتییه‌كان بكات.

بافڵ تاڵه‌بانی له‌ژێر رۆشنایی پێشهات و گۆڕانكارییه‌كان خوێندنه‌وه‌ی بۆ ھاوكێشه‌كان كرد و روانینی یه‌كێتی بۆ كۆی پرسه‌كان خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتن و زمانی گفتوگۆدایه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ ئه‌نجامدانی ھه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد كه‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواستی ھه‌موولایه‌ك بێت و ھانده‌ربێت بۆ سه‌قامگیری زیاتری سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری. روونیشیكرده‌وه‌ وه‌ك یه‌كێتی و گۆڕان له‌چوارچێوه‌ی ھاوپه‌یمانی كوردستان كارده‌كه‌ین بۆ یه‌كخستنی جیاوازییه‌كانی نێو ماڵی كورد و ده‌مانه‌وێت وه‌ك یه‌ك تیم له‌ به‌غدا داكۆكی له‌مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانمان بكه‌ین.

بافڵ تاڵه‌بانی ئاشكراشیكرد ھاوپه‌یمانی كوردستان له‌پێناو یه‌كخستنی ھێزه‌كان، یه‌كڕیزی نیشتمانی و پارێزگاریكردن له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكان دروستبووه‌. دوای ھه‌ڵبژاردنه‌كانیش كاری له‌پێشینه‌مان دروستكردنی كۆده‌نگی نیشتمانی و به‌ره‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌بێت له‌نێوان ھه‌موو ھێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كان.

په‌یوه‌ست به‌كاروباری ناوخۆیی و رێكخراوه‌یی، ھاوسه‌رۆك باسی له‌گۆڕانكاری و چاكسازییه‌كان كرد كه‌ به‌ئاڕاسته‌ی راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی حیزبی ئه‌نجامدراون. دووپاتیشیكرده‌وه‌ ئێستا یه‌كێتییه‌كی نوێ ھه‌یه‌ و ژیانی سیاسی و رێكخراوه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ته‌ندروستی مه‌ده‌نی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌ستراتیژێكی نیشتمانییه‌وه‌ درێژه‌ به‌خه‌بات ده‌ده‌ین.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو