riklam

سەعدی پیرە:یەکێتی پابەندی دەستورە

ی.ن.ک‌‌ 03:02 PM - 2021-07-29
.

.

ئەمڕۆ  پێنچ شەممە ٢٩/٧/٢٠٢١ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە شاری هەولێر، پێشوازیکرد لە (میلانی سمارت) كونسوڵی گشتی بەریتانیا بە وەكالەت لە ھەرێمی کوردستان.

لە دیدارێکی نێوان ھەردوولادا، دوایین پێشھات و بارودۆخی سیاسی و سەربازی عیراق و کوردستان و ناوچەکە گفتووگۆی لەبارەوە کرا.

سەعدی ئەحمەد پیرە، باری سەرنج و گوشەنیگا و تێروانینەکانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی سەبارەت بە دۆخی گشتی سیاسی عیراق و کوردستان و ناوچەکەی بۆ وەفدی میوان خستەروو، رایگەیاند: یەكێتی لەگەل سەقامگیری سیاسی و ئەمنی ناوچەکەیە بەگشتی و عیراق بەتایبەتی، ھاوکات لەگەڵ سەروەری یاسا و پەیرەوکردنی خاڵ و بەند و بڕگەکانی دەستووری ھەمیشەیی عیراقدایە کە تاکە سەرچاوە و بنەما و مەرجەعی یاسایی رێکخستنی کاروباری ووڵاتە، داواشی کرد کە شانشینی بەریتانیا بە رۆل و پێگە گرنگەکەی خۆی لە سەر ئاستی نێودەڵەتی و ئیقلیمی بخایە گەر بۆ زیاتر لەیەکتر نزیککردنەوەی لایەنەکان و چارەسەری کێشە و گرفتە سیاسیەکان.  

 خاتوو (میلانی سمارت)كونسوڵی گشتی بەریتانیا بە وەكالەت لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند :  حکومەتی بەریتانیا لەگەڵ سەقامگیری سیاسی و ئارامی ناوچەکەیە، ھاوکات خوازیاری ئەوەیە سەرجەم کێشە و گرفتەکان لە رێگەی گفتووگۆی ئاشتیانە و رێزگرتن لە ڕا و بۆچوونی یەکتر کە یەکانگیر بێت لەگەڵ بەرژەوەندیە باڵاکان و رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ پێشکەوتنی ئابووری و کۆمەڵایەتی و خۆشگوزەرانی، ووتیشی: ئامادەی ھەموو ھەماھەنگی و ھاوکاریەکن بۆ سەرخستنی ھەر ھەوڵێک کە ببێتە ھەوێنی چارەسەری کێشەکان.

PUKmedia

225614374_896287914288692_5772185909057046696_n.jpg

225159013_513754603016755_7004709179532355499_n.jpg

223364876_408121133970172_2136127075059695948_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket