}

شاده‌ عه‌لی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر كۆده‌كاته‌وه‌

ئەدەب وهونەر 11:56 AM - 2021-07-27

.

شادان عه‌لی ئه‌حمه‌د ناسراو به‌ شاده‌ عه‌لی دانیشتووی شاری سلێمانیه‌، هه‌ر له‌و شاره‌دا قۆناغه‌كانی خوێندنی ته‌واو كردووه‌و هه‌ر له‌منداڵییه‌وه‌ توانایه‌كی باشی له‌بواری ڕۆشنبیریدا هه‌بووه‌ بۆیه‌ توانیوێتی له‌بواری هونه‌ری دا, شیعرو شێوه‌كاری هه‌ڵبژێرێت و له‌كاره‌كانیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و جگه‌ له‌تابلۆو شیعر بابه‌ت و
نوسینیشی هه‌یه‌ له‌سه‌ر چه‌مكه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و  نوسینه‌كانیشی زیاتر به‌زمانی عه‌ره‌بی بڵاو ده‌كاته‌وه‌. له‌م دیداره‌ی  PUKmedia دا باس له‌كارو پرۆژه‌كانی ده‌كات.

٭سه‌ره‌تای ئاشنایه‌تیت له‌گه‌ڵ شیعرو شێوه‌كاری بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌؟
و/ نوسینی شعره‌كانم زیاتر له‌سه‌رنیشتیمان و هه‌ژاری و مافی منداڵ و ژن و پیاوه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگاكانی هه‌موو جیهاندا، تابلۆكانیشم تایبه‌تن به‌سروشت و به‌ ئازارو مینه‌تی جه‌نگ و ئاسه‌وارییان كه‌له‌ناوچه‌كه‌مان هه‌بووه‌ وه‌ك دیل و شه‌هیدو ئاواره‌و كوشتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ تاپه‌یامی ڕاگرتنی شه‌ڕو پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ بۆ هه‌موان بووه‌و ساڵانێكه‌ ده‌نوسم.
٭شاده‌ شیعر بۆ كێ ده‌نوسێت؟
و/ شیعر بۆ مرۆڤ ده‌نوسم هه‌ر خوێنه‌رێك بیخوێنێته‌وه‌ چێژێك له‌ووشه‌و شیعرو په‌یامی كوردی وه‌ربگرێت.
 ٭به‌و پێیه‌ی شێوه‌كاری تائێستا به‌شداریت له‌چه‌ند پێشانگای شێوه‌كاریدا كردووه‌؟
و/ چه‌ندین پێشانگای تایبه‌تم هه‌بووه‌ و به‌شداری چه‌ندان پێشانگای هاوبه‌شم كردووه‌ له‌زۆربه‌ی ووڵاتانی دنیادا.
٭تابلۆكانت گوزارشت له‌چیده‌كه‌ن وله‌نێوان وشیعرو شێوه‌كاریدا كامیانت زیاتر خۆشده‌وێت؟
و/ هه‌ردووكیان بۆ من وه‌كو یه‌كن گرنگی به‌هه‌ردوو بواری هونه‌ره‌كه‌م ئه‌ده‌م چ شیعربێت یا تابلۆ چونكه‌ هه‌ردووكیان لای من پێكه‌وه‌ له‌دایك بون وپێكه‌وه‌ گه‌وره‌بوون.
٭دواین پرۆژه‌و كارت چیه‌؟
و/ وه‌كو پرۆژه‌ی هونه‌ری پرۆژه‌م هه‌یه‌ چ بۆ پێشانگا یان كۆڕی شیعری، به‌ڵام له‌به‌ر ڕه‌چاوی ته‌ندروستی ساڵێكه‌ دوام خستووه‌ و هه‌تا ئه‌م په‌تای كۆرۆنایه‌ چاره‌سه‌رده‌كرێ پێویسته‌ ڕه‌چاوی باری ته‌ندروستی هاوڵاتیان بكه‌ین چونكه‌ كۆڕو پێشانگاكان قه‌ره‌باڵغن.


PUKmedia دیداری.. ڕێباز حه‌سه‌ن كه‌ڵهوڕیی

21.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو