riklam

ئه‌مریكا نیو ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسین ده‌به‌خشێته‌ عيراق

عیراق 09:06 PM - 2021-07-24
.

.

ئه‌مریكا نیو ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسین و ده‌یان ملیۆن دۆلار بۆ چه‌ند بوارێكی ھه‌مه‌جۆر ده‌به‌خشێته‌ عیراق.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی ھاوبه‌شی ئه‌مریكا و عیراق، ئه‌مریكا بڕیاریداوه‌ نیو ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسینی جۆری فایزه‌ر ببه‌خشێته‌ عیراق و ده‌یان ملیۆن دۆلاریش بۆ كه‌رته‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ و ژینگه‌ی عیراق دابین بكات.

به‌خشینی نیو ملیۆنه‌ ژه‌مه‌ ڤاكسین به‌ عیراق له‌ كاتێكدایه‌ ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ئاستێكی مه‌ترسیدار به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتریش ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو، ئه‌مریكا بڕی 155 ملیۆن دۆلار ھاوكاری ده‌به‌خشێته‌ عیراق.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket