}

راپه‌ڕین.. بڕیاره‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی سه‌باره‌ت به‌ ئۆتۆمبێـلی بێ سه‌ره‌تا جێبه‌جێده‌كرێت

کوردستان 07:58 PM - 2021-07-24

.

ئیداره‌ی ڕاپه‌رین-یش قوباد تاڵه‌بانی سه‌باره‌ت به‌ ئۆتۆمبێـلی بێ سه‌ره‌تا و جام ڕه‌ش ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌.

نه‌قیب عه‌لی عه‌بدوڵڵا وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپه‌رین به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سبه‌ینێ ڕێكه‌وتی 25-7-2021، بـڕیـاری قوباد تاڵـه‌بـانی جـــێـگــری سـه‌رۆكـی ئـه‌نــجـومـه‌نـی وه‌زیــران سه‌باره‌ت به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی ئۆتۆمبێـلی بێ سه‌ره‌تا و جام ڕه‌ش ده‌چــێـتـه‌ بـــواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌.

وتیشی: هاووڵاتیـانی سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕیـن ئاگـادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ سبه‌ینێوه‌ مه‌فره‌زه‌كانـمان بـه‌ هاوبـه‌شی له‌گـه‌ڵ لایه‌نه‌ ئه‌منـییه‌كانی سنـووره‌كه‌ لـه‌ سـه‌رجـه‌م شار و شـارۆچكه‌كـان مـه‌فـره‌زه‌كـانـمـان لـه‌سـه‌ر شـه‌قـام ده‌بـن و به‌ مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێــكـاری یـاســایــی بـه‌رامبه‌ر ئه‌و ئـۆتـۆمبـێـل و مـاتـۆڕسـكیلانـه‌ی كه‌ بێ تابلۆ و بێ سه‌ره‌تا و جام ڕه‌شن.

PUKmedia محه‌مه‌د ره‌سوڵ/ رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو