}

ده‌كرێت له‌دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا خوێن ببه‌خشرێت؟

07:44 PM - 2021-07-24

.

توێژه‌رێكی بواری بایۆلۆجی و ڤایرۆسه‌ ژینگه‌ییه‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24ی ته‌مووزی 2021 جه‌ختیكرده‌وه‌، كه‌سێك كه‌ ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنای وه‌رگرتووه‌ ده‌توانێت خوێن ببه‌خشێت.

د.حه‌یده‌ر موعته‌ز موحی، توێژه‌رو پسپۆڕ له‌بواری بایۆلۆجی و ڤایرۆسه‌ ژینگه‌ییه‌كان، به‌ PUKmedia ی رایگه‌یاند: كه‌سێك كه‌ یه‌كێك له‌دۆزی ڤاكسینه‌كانی دژه‌ كۆرۆنای وه‌رگرتووه‌، ده‌توانێت خوێن ببه‌خشێت، به‌مه‌رجێك 21 رۆژ تێپه‌ڕ بووبێت به‌سه‌ر وه‌رگرتنی دۆزی یه‌كه‌م یاخود دووه‌می ڤاكسینه‌كه‌دا.

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا ده‌كرێت له‌نێوان دوو كه‌سدا كه‌ ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنای جیاوازیان وه‌رگرتووه‌ خوێن ببه‌خشرێت، حه‌یده‌ر موعته‌ز روونیكرده‌وه‌ كه‌ جیاوازی ڤاكسینه‌كان هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر كه‌سی خوێن وه‌رگر دروست ناكات.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو