}

ناوی رزگاربوان و بێسه‌روشوێنبوانی یه‌خته‌كه‌ی ئیجه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌

کوردستان 07:38 PM - 2021-07-24

وێنه‌ی ئه‌رشیف

ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌و په‌نابه‌ران، ناوی كۆچبه‌ره‌ رزگاربووه‌كان و بێسه‌روشوێنه‌كانی یه‌خته‌ نقومبووه‌كه‌ی شه‌وی هه‌ینی رابردوی ده‌ریای ئیجه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌و په‌نابه‌ران بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ ، ئه‌و یه‌خته‌ی كه‌ ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری نایاسایی هه‌ڵگرتبوو شه‌وی هه‌ینی رابردو له‌ ده‌ریای ئیجه‌ نقومبوو، ناوی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌ هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان و تائێستا رزگاریان بووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی تر كه‌ هه‌مان شێوه‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن و تائێستا بێسه‌رو شوێنن بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

PUKmedia ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌و په‌نابه‌ران

455757545.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو