}

پرسه‌نامه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن بۆ كۆچی دوایی دلۆڤان سادق رێكانی

پرسەنامە 06:59 PM - 2021-07-24

.

مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی رۆژنامه‌نووس و كادری به‌توانای ده‌زگای میدیایی بادینان دلۆڤان سادق رێكانی پرسه‌نامه‌یه‌ك راده‌گه‌یه‌نێت.

ده‌قی بروسكه‌كه‌....
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی رۆژنامه‌نووس و كادری به‌ توانای ده‌زگای میدیایی بادینان دلۆڤان سادق رێكانی راده‌گه‌ینن.
هه‌ڤاڵ دلۆڤان كه‌ له‌ناو هه‌ڤاڵه‌كانی به‌حاجی دلۆڤان ناسراو بوو رۆژنامه‌نوسێكی به‌توانای رادیۆی ده‌نگی بادینانی سه‌ربه‌ ده‌زگای میدیای بادینان بوو به‌داخه‌وه‌، رۆژی ۲٤ _۷ _ ۲٠۲۱ كۆچی دوایی كردوو ماڵ ئاوایی لێ كردین .
به‌ناوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكارو هاوڕێ و هه‌ڤاڵانی ده‌كه‌ین و داواكارین دواكۆستی بنه‌ماڵه‌كه‌یان بێت و خوالێخۆش بووش به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بێت.


مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

24-7-2021

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو