داوا له‌هاووڵاتیانی هه‌ولێر ده‌كرێت پاره‌ی كاره‌با بده‌ن
ئابوری 06:29 PM - 2021-07-24.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر راده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته هاووڵاتیان قه‌رزه‌كانیان بده‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پێویست به‌وه نه‌كات تیمه‌كانی ئێمه به‌و گه‌رمایه كاره‌بایان لێ ببڕن.
حسێن حه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای هه‌ولێر به PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رۆژانی جه‌ژن توانرا نزیكه‌ی 14 سه‌عات به‌تێكڕا له شه‌و و رۆژێكدا كاره‌با به هاووڵاتیان بدرێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ی كه هه‌مانه و به‌گوێره‌ی ئه‌و خواسته‌ی له‌سه‌ر كاره‌با هه‌یه له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر خشته‌ی جێگیرمان بۆیان هه‌یه".
وتیشی: سه‌باره‌ت به‌خواست له‌سه‌ر كاره‌با" ئێستا له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر نزیكه‌ی 2 هه‌زار مێگاوات كاره‌بامان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی 24 سه‌عات كاره‌با به هاووڵاتیان بدرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له تۆڕی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان وه‌ریده‌گرین، نزیكه‌ی 950 تاوه‌كو 1000 مێگاواته، ئه‌مه جیا له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه كێشه و گرفتی ته‌كنیكی له وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با یان له تۆڕه‌كانی كاره‌با رووده‌ده‌ن.
حسێن حه‌مه‌د سه‌باره‌ت به به‌فیڕۆ چوون له كاره‌بای هه‌ولێر وتی، به‌فیڕۆچوون له‌نێوان "35-40٪ كاره‌بای هه‌ولێر دا هه‌یه‌و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با هه‌ر ماوه"، بۆ چۆنێتیی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه‌ش وتی: "به دوو شێواز ده‌كرێت، یه‌كێكیان بڕینی سه‌رپێچییه‌كانی سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌بایه، ئه‌وه‌ی دیكه‌ی پرۆژه‌ی تۆڕی زیره‌كه، كه یه‌كێكه له پرۆژه ستراتیژییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه وه‌زاره‌تی كاره‌با جێبه‌جێی ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هه‌نگاوه‌كانی پێوه‌ری زیره‌ك كاره‌كانی به‌باشی ده‌ڕوات "ئێستا زۆر به‌جدی كاری تێدا ده‌كرێت، له سنووری پارێزگای هه‌ولێر نزیكه‌ی 240 هه‌زار پێوه‌ر به‌ستراوه، 50٪ی پرۆژه‌كه جێبه‌جێكراوه، به‌ستانی ئه‌و پێوه‌رانه و كارپێكردنیشیان به‌رده‌وامی هه‌یه".
هه‌ڵمه‌ته‌كان بۆ بڕینی سه‌رپێچییه‌كانی سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با، به‌رده‌وامه كه "زیاتر له ساڵ و نیوێكه له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستیپێكردوه‌و به‌رده‌وامه، تاوه‌كو كۆتایی مانگی 6، نزیكه‌ی 1056 سه‌رپێچیكار سزادراون، بڕی سزاكه‌شیان نزیكه‌ی 600 ملیۆن دیناربووه و لێیان وه‌رگیراوه.
وتیشی: وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه‌ی لای هاوبه‌شانی كاره‌بایه، حسێن حه‌مه‌د وتی: "به‌پێی رێنوێنییه‌كان ده‌بێت كاره‌بای ئه‌و هاوبه‌شه ببڕدرێت كه له دوو خولی دوابه‌دوای یه‌ك كرێی كاره‌بایه‌كه‌ی نه‌داوه، لێره‌وه داوا له سه‌رجه‌م هاوبه‌شانی كاره‌با ده‌كه‌ین كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌كه‌ن كه تیمه‌كانی ئێمه كاره‌بایان لێ ببڕن به تایبه‌تی له‌و وه‌رزه كه وه‌رزی گه‌رمایه، به‌رگه‌گرتنی بێ كاره‌بایی ره‌نگه ئه‌وه‌نده ئاسان نه‌بێت، بۆیه ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی كه قه‌رزدارن، هه‌وڵ بده‌ن به زووترین كات قه‌ره‌زه‌كانیان بده‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پێویست به‌وه نه‌كات تیمه‌كانی ئێمه كاره‌بایان لێ ببڕن، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئێستا بووه‌ته پێوه‌ری زیره‌ك به‌بێ ئه‌وه‌ی تیمه‌كانمان سه‌ردانیان بكه‌ن له سه‌نته‌ره‌وه ده‌توانن تاوه‌كو ئاستێكی زۆر كه‌م كاره‌بایان له‌سه‌ر كه‌مبكه‌نه‌وه یان بیبڕن".
ئه‌و به‌بڕی ئه‌و قه‌رزه‌ی لای هاوبه‌شانی كاره‌باش هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای هه‌ولێر ده‌ڵێت: "له سنووری پارێزگای هه‌ولێر نزیكه‌ی 480 ملیار دینارمان له‌سه‌ر هاوبه‌شانی كاره‌با هه‌یه. كه به‌شی زۆری پۆلی ماڵانه، دوای ئه‌و فه‌رمانگه میرییه‌كان دێت، له‌هه‌موویان كه‌متر كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و بازرگانییه.
PUKmedia بیلال بارزان .. هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
01:12 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23