riklam

به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی سیروان كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ده‌بێت

کوردستان 06:17 PM - 2021-07-24
.

.

چه‌ند رۆژێكه‌ ئێران ئاوی روباری سیروانی به‌رداوه‌ته‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانیش ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر به‌ردانه‌وه‌ی ئاو به‌رده‌وام بێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر عه‌مباركردنی ئاوی به‌نداوه‌كه‌ ده‌بێت.

ره‌حمان خانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ئه‌مڕۆ 24-7-2021، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ ئێران به‌رێژه‌یه‌كی زیاتر ئاوی روباری سیروانی به‌رداوه‌ته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامیش بێت، كاریگه‌ری له‌سه‌ر عه‌مباركردنی ئاو له‌ به‌نداوه‌كه‌ ده‌بێت و ده‌توانرێت ئاوی زیاتر بۆ ناوچه‌كانی خواروی به‌نداوه‌كه‌ به‌ربدرێته‌وه‌.

وتیشی، ئێستا رێژه‌یه‌كی كه‌م له‌ ئاوی به‌نداوه‌كه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌، چونكه‌ بڕه‌كه‌ی كه‌مه‌ و له‌ مانگی ئاداری رابردوو سه‌رچاوه‌ی ئاوی روباری سیروان له‌ به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان بڕابوو.

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی سیروان كاریگه‌ری له‌سه‌ر وێستگه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی، "ھه‌ڵه‌بجه‌ - سیروان - سه‌یدسادق"یش ده‌بێت، چونكه‌ وێستگه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ له‌سه‌ر روباری سیروان دانراوه‌.

PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket