}

گه‌رمیان.. تا ئێستا ئامێری پشكنینی كۆرۆنای دێلتا بوونی نییه‌

کوردستان 05:54 PM - 2021-07-24

.

به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵای تایبه‌ت به‌كۆرۆنا رایده‌گه‌یه‌نێت له‌كۆی ئه‌و پشكنینانه‌ی ڕۆژانه‌ له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵای تایبه‌ت به‌توشبووانی كۆرۆنا ده‌كرێت له‌قه‌زای كه‌لار یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن به‌ڵام تائێستا ئامێری پشكنینی كۆرۆنای نوێ له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌دا بوونی نییه‌.

عه‌دنان زه‌هاوی به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵای تایبه‌ت به‌كۆرۆنا به‌   PUKmedia ی ڕایگه‌یاند له‌ ئێستادا 40 توشبووی كۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادایه‌ و له‌كۆی 5000 پشكنینی كۆرۆنا كه‌ رۆژانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت 100 كه‌سیان هه‌ڵگری كۆرۆنان و رێژه‌كه‌ش له‌هه‌ڵكشاندایه‌.

وتیشی: ئامێری پشكنینی كۆرۆنای نوێ له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌ماندا بونی نییه‌ و داوامان له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كردوه‌ بۆمان بنێرن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به‌ده‌ستمان نه‌گه‌شتووه‌ ته‌نها به‌نیشانه‌كانی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌زانین و ئه‌و كه‌سانه‌ تووشی كۆرۆنای دێلتا بوون.

PUKmedia زمناكۆی یه‌حیایی

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو