}

به‌گۆڕینی پرۆفایله‌كه‌ت به‌شداربه‌ له‌گه‌ڵمان

کوردستان 05:44 PM - 2021-07-24

.

وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نها به‌ به‌ستنبی ماسكێك و وه‌رگرتنی پێكوته‌ خۆت و خێزانه‌كه‌ت ده‌پارێزیت له‌كۆرۆنا.

 د. یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: وه‌رگرتنی پێكوته‌ی كۆرۆنا له‌هه‌ر جۆرێك بێت و خۆپارێزی به‌ به‌ستنی ماسك، خۆت و خێزان و كۆمه‌ڵگاكه‌ت له‌توشبوون به‌ كۆرۆنا ده‌پارێزیت.

وتیشی: پێویسته‌ هاووڵاتیان به‌زووترین كات بچن خۆیان بكوتن و گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هاووڵاتیان ڤاكسین وه‌ربگرن، جا هه‌ر جۆرێك بێت گرنگ نیه‌ و هه‌موو ڤاكسینه‌كان باشن و كاریگه‌ری زۆر باشیان هه‌یه‌ .

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا PUKmedia وه‌ك ئه‌ركی هه‌میشه‌یی خۆی، هه‌ڵمه‌تی خۆت بپارێزه‌، ڤاكسین به‌كاربهێنه‌ راده‌گه‌یه‌نێت و ئێوه‌ش ده‌توانن به‌ گۆڕینی پرۆفایله‌كه‌ت له‌ فه‌یسبوك به‌شداربیت له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌.

له‌م لینكه‌وه‌ وێنه‌ی پرۆفایله‌كه‌ت بگۆڕه‌...


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket