riklam

بۆ به‌ڕ‌ێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بۆچوونی جیاواز هه‌یه‌

عیراق 05:27 PM - 2021-07-24
.

.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایده‌گه‌یه‌نێت دوای كشانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، دوو بۆچوونی جیاواز له‌باره‌ی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عیراق دروست ده‌بێت، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات سه‌ركه‌وتنی گفتوگۆی ستراتیجی نێوان عیراق و ئه‌مریكا تاڕ‌اده‌یه‌ك ئه‌و دوو بۆچونه‌ جیاوازه‌ یه‌كلاده‌كاته‌وه‌.

حه‌سه‌ن ئالی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی بوونی چه‌ندین  به‌ربه‌ست‌ و ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی  هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عیراق، دوو بۆچون له‌باره‌ی ئه‌نجامدان‌ و نه‌دانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ دروستكردووه‌.

وتیشی: بۆچونێك هه‌یه‌ كه‌ پێیوایه‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌كاتی خۆی ئه‌نجام نادرێت، ئه‌ویش به‌هۆی ناكۆكی نێوان پێكهاته‌كان ‌و كشانه‌وه‌ی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی له‌پڕ‌ۆسه‌كه‌،  كه‌ خۆیان بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ تۆماركردبوو .

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌وه‌شی خسته‌روو: بۆچوونێكی دیكه‌ هه‌یه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ له‌كاتی خۆی ئه‌نجامده‌درێت، به‌تایبه‌تی له‌ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی گفتوگۆی ستراتیجی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ عیراق.

پێشیوایه‌: له‌ هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن پێویستی به‌ زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار هه‌یه‌ له‌ڕ‌ووی سیاسی و ئه‌منی و سه‌ربازی، تاكو بتوانرێ پارێزگاری له‌ كه‌شوهه‌وای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ و سندوقه‌كانی ده‌نگدان بكات، هاوكات زۆربه‌ی نێوه‌نده‌ جیهانیه‌كانیش له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ن.

بڕ‌یاره‌ له‌ 10ی 10ی 2021 ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عیراق به‌ڕ‌ێوه‌بچێت، بۆ ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌كارییه‌كان ده‌ستی پێكردووه‌ و ئێستا له‌ قۆناغی بانگه‌شه‌ی كاندیده‌كان دایه‌.

PUKmedia  ته‌ها عه‌بدولڵا، هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket