}

كازمی ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سه‌دری راگه‌یاند

عیراق 04:42 PM - 2021-07-24

.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، ئه‌مڕۆ 24-7-2021، ده‌ستگیركردنی تۆڕێكی تیرۆرستی راگه‌یاند كه‌ ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی بازاڕی وه‌حیلاتی ناوچه‌ی سه‌در بوون.

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ تویتێكدا له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی، فرمێسك و ئازاری دڵی خێزانی شه‌هیدانی ناوچه‌ی سه‌در رێنیشانده‌رمان بوون بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆڕه‌ تیرۆرستییه‌ی كه‌ پلانداڕێژه‌ر و جێبه‌جێكاری هێرشه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی بازاڕی وه‌حیلات بون.

كازمی به‌بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و تۆڕه‌ تیرۆرستییه‌ ئاشكرابكات راشیگه‌یاندوه‌، سه‌رجه‌میان ڕوبه‌ڕوی دادگا ده‌كرێنه‌وه‌ و ده‌بنه‌ په‌ند بۆ هه‌موو ده‌ستدرێژیكه‌رێكی تاوانبار.

شه‌وی 19ی ئه‌م مانگه‌، له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ی سه‌دری به‌غدا 30 كه‌س شه‌هیدبوون و زیاتر له‌ 50 ی تریش برینداربوون.

PUKmedia نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق

415757575.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو