}

خه‌سوه‌كانی سلێمانی زاواكانیان خۆشده‌وێت

ریپۆرتاژ‌ 03:45 PM - 2021-07-24

.

ژنێك: زاواكه‌م له‌ كچه‌كه‌م خۆشتر ده‌وێـت 

پیاوێك: خه‌سوم زۆر خۆشده‌وێت و هه‌رگیز له‌قسه‌ی ده‌رناچم.

توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی: خه‌سوه‌كان ده‌یانه‌وێت به‌و خۆشویستنه‌ی  زاواكانیان كچه‌كانیان به‌ خته‌وه‌ربكه‌ن و خۆشترین ژیانیان هه‌بـێت.

مامۆستایه‌ كی ئاینی: ده‌بێت خه‌ سوه‌كان  له‌ نێوان بوك و زاوادا جیاوازی نه‌كه‌ن و به‌ خۆشه‌ ویستی و ڕێزه‌وه‌ مامه‌له‌ له‌گه‌ڵ یه‌ كتر بكه‌ن.

به‌ پێی ئه‌و به‌ دواداچونه‌ی PUKmedia  ئه‌نجامیداوه‌ خه‌سوه‌كانی سلێمانی زاواكانیان له‌كچه‌كانیان خۆشتر ده‌وێت و له‌ به‌رامبه‌ریشدا زاواكان ئه‌م هه‌ڵوێست و زیاتر خۆشویستنه‌ به‌كارێكی باش ده‌زانن و هه‌ندێك زاواش بۆچونیان وایه‌ خه‌سوه‌كانیان خۆشیان ناوێن و كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كه‌ن .

له‌م ڕاپۆرته‌دا ورده‌كاری زیاتر خراوه‌ته‌ڕوو.

*له‌ سه‌رمن كچه‌كه‌ی خۆی نیگه‌ران ده‌كات

كاروان ئیبراهیم ,ته‌مه‌ن 37ساڵ ,سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی نێوان خۆی و خه‌سوی ده‌ڵێت: په‌ یوه‌ندییه‌كی باشم له‌گه‌ڵ خه‌ سوم هه‌یه‌و زۆر یه‌كترمان خۆشده‌وێت و له‌و بڕوایه‌دام منی زیاتر له‌ كچه‌كه‌ی خۆشتر بوێت.

كاروان وتیشی: هه‌ ندێكجار كه‌ له‌گه‌ڵ خێزانم ده‌بێته‌ شه‌ڕمان خه‌سوم كچه‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ر من بـێتاقه‌ت و نیگه‌ران ده‌كات و پشتیوانی من ده‌كات، چونكه‌ ده‌زانێت من كه‌سێكی هێمن و له‌سه‌رخۆم و منیش ڕێزی ئه‌و زۆر ده‌گرم .

*زاواكه‌م خۆشتر ده‌وێت 

ڕووپاك عه‌لی ته‌مه‌ن 48 ساڵ ده‌رباره‌ی نێوانی خۆی و زاواكه‌ی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات: له‌ نێوان زاواو كچ و كوڕه‌كه‌شمدا هیچ جیاوازییه‌ك ناكه‌م و بگره‌ زیاتریش زاواكه‌م خۆشترده‌وێت له‌ كچه‌كه‌م ئه‌ویش له‌ به‌رئه‌وه‌ی زیاتر ڕێزی كچه‌كه‌م ده‌گرێت و به‌رده‌وام ئه‌حواڵم ده‌پرسێت و له‌خۆشی و ناخۆشیدا له‌گه‌ڵمانه‌. 

ڕووناك ئه‌وه‌شی وت: كه‌ هه‌ركاتێك خواردنێكی خۆش دروست بكه‌م  به‌ تایبه‌ت ده‌چم به‌ دوای زاواو كچه‌كه‌مداو به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆم ده‌یانهێنم بۆ ماڵی خۆمان، چونكه‌ زاواكه‌م كه‌سێكی بێده‌نگ و باش و سه‌نگینه‌ .

*له‌ كوڕه‌كه‌م دڵسۆزترمه‌ 

نه‌رمین جه‌لال ,ته‌مه‌ن 52ساڵ ,هه‌مان بۆچوونی ڕووناكی هه‌یه‌و ده‌ڵێت: زاواكه‌م كه‌سێكی زۆر باشه‌و زۆر خۆشم ده‌وێت و ڕێزم ده‌گرێت و له‌قسه‌م ده‌رناچێت ,نه‌رمین نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ زاواكه‌ی له‌ كوڕه‌كه‌ی زیاتر دڵسۆزی نواندووه‌و له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: هه‌ركاتێك نه‌خۆش كه‌وتبم زاواكه‌م له‌ كوڕه‌كه‌م دڵسۆترم بووه‌ و بردوومی بۆ نه‌خوشخانه‌ و خه‌مخۆرم بووه‌و به‌ رده‌وام له‌ته‌ندروستی پرسیوومه‌ته‌وه‌ .

*بانێك و دووهه‌وا 

زۆر جار ئه‌وه‌ ده‌وترێت كه‌ خه‌سوه‌كان زاواكانیان خۆشتر ده‌وێت و ڕقیان له‌ بوكه‌كانیانه‌ ,ئه‌م بۆچوونه‌ش زۆرجار  لێكجیابوونه‌وه‌ی بوك و كوڕی به‌ دوای  

خۆیدا هێناوه‌و به‌ هۆی خراپ مامه‌ڵه‌كردنی خه‌سوه‌كێشه‌ی گه‌وره‌ی خوڵقاندووه‌.

001.jpg

* زۆر رقی لێمه‌ 

 سروه‌ كه‌ریم خوێندكاری زانكۆیه‌و ماوه‌ی 7مانگه‌ ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه‌ به‌ وته‌ی خۆی خه‌سوی زۆر خراپه‌ له‌گه‌ڵیداو هه‌میشه‌ دژایه‌تی ده‌كات ئه‌و ده‌ڵێت: خه‌سوم زۆر ڕقی لێمه‌و دژایه‌تیم ده‌كات و ته‌نانه‌ت لای هاوسه‌ره‌كه‌شم شكاتم لێده‌كات، به‌ڵام من وه‌ك دایكی خۆم ڕێزی لێده‌گرم، به‌ڵام خۆزگه‌ منیشی وه‌ك زاواكه‌ی و كچه‌كانی خۆشده‌ویست .

*پێداویستیه‌كانی بۆدابین ده‌كه‌م

  هونه‌ر عه‌زیز ته‌مه‌ن 37ساڵ ,مامۆستایه‌و ماوه‌ی ساڵێك و دوومانگه‌ ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه‌ ,ئه‌و ڕای وایه‌ خۆت ده‌توانیت وابكه‌یت خه‌سوت خۆشی بووێیت له‌م باره‌وه‌ وتی: خه‌سوم زۆر خۆشی ده‌وێم و باشه‌ له‌ گه‌ڵمداو هه‌موویان ئه‌وه‌یان ده‌وێت من باشبم بۆ كچه‌كه‌ یان و پێداویستییه‌كانی ژیانی بۆ دابین بكه‌م وهه‌ربۆیه‌ خۆشیان ده‌وێم و منیش خه‌سوم خۆشده‌وێت و له‌قسه‌ی ده‌رناچم.

*به‌خته‌وه‌ری كچه‌كانیان ده‌وێت 

سروه‌ عومه‌ر، توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ بۆPUKmedia  سه‌باره‌ت به‌خۆشه‌ویستی خه‌سوو به‌رانبه‌ر به‌ زاوا كانیان پێیوایه‌, كچان لای دایكیان خۆشه‌ویستن بۆیه‌ كاتێك هاوسه‌رگیری ده‌ كه‌ ن وا هه‌ستده‌كه‌ن زاواكانیان هه‌موو پێداویستی و ئه‌ركه‌خێزانیه‌كان بۆ كچه‌كانیان ڕێكده‌خه‌ن و ته‌نها به‌خته‌وه‌ری كچه‌كانیان ده‌وێت ,له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ی زاوا گوێ بۆ داخوازی و داواكارییه‌كانی خه‌سو ده‌گرێت نیو ئه‌وه‌نده‌ كوڕه‌كانیان گوێیان بۆ ناگرن.

سروه‌ وتیشی: پێویسته‌ ڕێزو خۆشه‌ویستی له‌نێوان خه‌سوزاواو هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر به‌بوكه‌كانیش هه‌بێت و له‌ ڕووی ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ یه‌كتر ئاسوده‌بكه‌ن و وه‌ خه‌سوه‌كان ده‌یانه‌وێت به‌وخۆش ویستنه‌ی زاواكانیان كچه‌ كانیان به‌خته‌وه‌ربن و خۆشترین ژیانیان هه‌بێت .

مامۆستا محه‌مه‌د حسێن، زانای ئاینییه‌، بۆ  PUKmediaوتی: ئه‌و جۆره‌ په‌یوه‌ندییه‌ له‌نێوان خه‌سو بۆ بوك و زاوا ده‌بێت زیاتر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و ڕێزبێت و دایك و ڕۆڵانه‌ بێت، چونكه‌ ئیسلام ڕێزو شكۆی نێوان هاوسه‌ره‌كان و خه‌سو خه‌زورانی به‌گرنگه‌وه‌ باسكردووه‌،

PUKmedia     ڕاپۆرتی ...  ڕێباز حه‌سه‌ن كه‌ڵهوڕیی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو