riklam

حزبێكی تری عیراق كشانه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت راگه‌یاند

عیراق 02:59 PM - 2021-07-24
.

.

حزبی شیوعی عیراق به‌ره‌سمی كشانه‌وه‌ی له‌ ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راگه‌یاند.

حزبی شیوعی عیراق له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ره‌وشی ئێستای عیراق له‌ ھه‌موو روه‌كانه‌وه‌ به‌ ھیچ شێوه‌یه‌ك له‌ بار و گونجاو نییه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ھه‌ڵبژاردن و ئه‌گه‌ر ئه‌نجامیش بدرێت كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی سیاسی عیراق ده‌بێت.

راشیگه‌یاند، تائێستاش لایه‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له‌ عیراق جددی نین له‌ جێبه‌جێكردنی داواكاری ھاووڵاتیان و له‌ناوبردنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و سنووردانان بۆ گروپه‌ چه‌كداره‌كان، كه‌ ھه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و ھه‌ڵبژاردنیش.

حزبی شیوعی عیراق هه‌مان كات به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و بایكۆتی هه‌ڵبژاردنیان كردووه‌.

 PUKmedia

14454554575574.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket