}

پڕۆژه‌ی هه‌ڵمه‌تی ماڵ به‌ ماڵ راگه‌یه‌نرا

کوردستان 02:53 PM - 2021-07-24

.

له‌شاری سلێمانی تۆڕی ڕێكخراوه‌ ژینگه‌ییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌، هه‌ڵسان به‌ڕاگه‌یاندنی پڕۆژه‌ی هه‌ڵمه‌تی ماڵ به‌ماڵ، تاوه‌كو هاووڵاتیان هۆشیار بكه‌نه‌وه‌ له‌ به‌فیڕۆنه‌دانی ئاوی شیرینی ماڵان.

ئامانج له‌پڕۆژه‌كه‌ش بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانه‌ به‌وه‌ی كه‌ ئه‌مساڵ به‌هۆی كه‌م بارانی و شكبوونی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان، زیاتر ئاوی شیرین به‌ فیڕۆ نه‌چێت.

عومه‌ر ساڵح ئه‌ندامی تۆڕی ڕێكخراوه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند؛ ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ مۆدێلێكی نوێیه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان و كارده‌كه‌ین بۆ زیاتر هۆشیار كردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان تاوه‌كو ئاوی شیرینی به‌فیرۆ نه‌درێت، له‌كاتێكدا ئه‌م ساڵ به‌هۆی كه‌مبارانی و ووشكبوونی سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كانی وای كردووه‌ ئاوی شیرین كه‌م بكات.

وتیشی: بۆیه‌ به‌هه‌ست كردنمان به‌به‌رپرسیارێتی پێمان باش بوو ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ڕابگه‌یه‌نین تاوه‌كو چیتر ئاو له‌هه‌رێمی كوردستان به‌فیڕۆنه‌چێت.

عومه‌ر ساڵح ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد؛ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ ئێستاشدا له‌شاره‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانی به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

ئه‌وه‌شی وت؛ ئێمه‌ی هاووڵاتی گه‌ر ئاڵتوون و زێر نه‌بێت ئێمه‌ نامرین به‌ڵام گه‌ر ئاو نه‌بێت ئێمه‌ ده‌مرین، له‌كاتێكدا نرخی ئاڵتوون و زێر گرانتره‌ له‌ ئاو، بۆیه‌ ده‌بێت كاربكه‌ین تاوه‌كو ئاو وه‌ك پێویست به‌كار بهێنین.


PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی


فۆتۆ؛ شاد ئیبراهیم

01.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو