}

رۆژێك بۆ مامۆستایان ده‌ست نیشان ده‌كرێت

کوردستان 02:33 PM - 2021-07-24

.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم كه‌ ئه‌مڕۆ 24-7-2021، كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، بڕیاردرا به‌ پێدانی ئه‌وله‌ویه‌ت به‌ مامۆستایان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رجه‌م سه‌نته‌ر و دامووده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان به‌پێی سیستمی خۆتۆماركردن له‌ پۆرتاڵی (KURDVAC) یان پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی:
  (https://vac.health.digital.gov.krd)

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:
ڕاگه‌یه‌نراوی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌  سه‌باره‌ت به‌ پێدانی ڤاكسین به‌ مامۆستایان
دوابه‌دوای تاوتوێكردنی بابه‌تی پێدانی ڤاكسین به‌ مامۆستایانی خۆشه‌ویست، له‌لایه‌ن هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌.
بڕیاردرا به‌ پێدانی ئه‌وله‌ویه‌ت به‌ مامۆستایان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رجه‌م سه‌نته‌ر و دامووده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان به‌پێی سیستمی خۆتۆماركردن له‌ پۆرتاڵی (KURDVAC) یان پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی:
  (https://vac.health.digital.gov.krd)
بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌موو ڕۆژانی سێشه‌ممه‌ له‌ هه‌فته‌دا تایبه‌ت به‌ مامۆستایان ده‌بێت به‌مه‌رجێك له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناویان ناسنامه‌ یان پشتگیری قوتابخانه‌ی له‌گه‌ڵدابێت.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی — وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌
٢٤ ی ٧ ی ٢٠٢١

PUKmedia

54541515.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو