riklam

سلێمانی.. بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا چەند بڕیارێك دەردەكرێت

کوردستان 01:40 PM - 2021-07-24
.

.

لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كۆبۆوە و چەند بڕیارێكی دەركرد و رایگەیاند، پێویستە هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییە خۆپارێزییەكانبن و ڤاكسین وەربگرن و چالاكییە سیاسی و ئەدەبیی و هونەرییەكان رابگیرێن و دەزگاكانی ڕاگەیاندن وەك هەمیشە هاوكارو هەماهەنگ بن لە هەڵمەتی هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان.

دەقی بڕیارەكانی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا:

 ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگای سلێمانیدا، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، بە سەرپەرشتیی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و بەئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، كۆبۆوە. لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی نوێی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانیدا هەڵسەنگێنراو لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی پارێزگای سلێمانییەوە، ڕوونكردنەوەی پێویست خرانە ڕوو، كە لە هەموویاندا ئاماژە بۆ مەترسیی بڵاوبوونەوەی زۆرو خێرای پەتای كۆرۆنا دەكەن، لە كۆتاییدا بڕیاردرا بە:

١- پێویستە هاووڵاتیان پابەندی تەواوی ڕێكارو ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەكان بن، بەتایبەتی بەكارهێنانی ماسك و پاراستنی دووریی نێوانیان و دووركەوتنەوە لە هەر بەریەككەوتن و كۆڕو كۆبوونەوەو قەرەباڵغییەك.

٢- پێویستە هاووڵاتیان ڤاكسینی پێویست وەربگرن وەك ڕێگایەكی پەسەندكراوی نێودەوڵەتیی بۆ سنوورداركردنی بڵاوبوونەوەی پەتاكەو دوورخستنەوەی مەترسیی مردن لە تووشبووانی كۆرۆنا.

٣- پێویستە هەموو كارمەندانی فەرمانگە دەوڵەتیەكان و كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت پابەندی تەواوی ڕێكارە تەندروستی و خۆپارێزییەكان بن و ڕێگا بە هیچ هاووڵاتییەك نادرێت بەبێ پابەندبوون بەم ڕێكارانەوە سەردانی ئەم دامودەزگایانە بكات.

٤- پێویستە هەموو چالاكییە سیاسی و ئەدەبیی و هونەریی و ڕێكخراوەیی و كۆمەڵایەتی، كە دەبنە مایەی تێكەڵاوبوون و بەریەككەوتن تا تێپەڕاندنی شەپۆلی نوێی كۆرۆنا، ڕابگیرێن.

٥- پێویستە دەزگاكان و دامەزراوەكانی ڕاگەیاندن وەك هەمیشە هاوكارو هەماهەنگ بن لە هەڵمەتی هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان بۆ پابەندبوون بە خۆپارێزیی و بەكارهێنانی ڤاكسینی دژ بە پەتای كۆرۆنا.

٦- پارێزگای سلێمانی هاوكارو هەماهەنگیی تەواوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی پارێزگای سلێمانی دەبێت بۆ زیادكردنی ژمارەی ئەوكەسانەی لە ڕۆژێكدا ڤاكسین وەردەگرن بۆ ڕێژەیەكی گونجاو.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر

پارێزگاری سلێمانی

سەرۆكی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا

PUKmedia راگەیاندنی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا

 

 

 

 

11.jpg

333.jpg

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket