تەندروستی سلێمانی: كۆرۆنای دێلتا بە خێرایی بڵاودەبێتەوە
کوردستان 12:44 PM - 2021-07-24.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كۆرۆنای گۆڕاوی دێلتا ترسناكە و بە خێرایی بڵاودەبێتەوە و نیشانەكانیشی جیاوازن، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان بەزووترین كات ڤاكسین وەربگرن.
ئەمڕۆ 24-7-2021، دكتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەزانیدا رایگەیاند: كۆرۆنای گۆڕاوی دێلتا ترسناكە و بە خێرایی بڵاودەبێتەوە، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەوجۆرە گۆڕاوەی كۆرۆنا بكەن چونكە نیشانەكانی جیاوازن، ئازاری گەدە و هەڵامەت نیشانەی سەرەكین بۆ كۆرۆنای نوێ.
وتیشی: بەشێكی زۆری ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون ڤاكسینیان بەكارنەهێناوە بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین بەزووترین كات ڤاكسین وەربگرن.
راشیگەیاند: ئامارەكانی ئێستای كۆرۆنا مەترسیدارن و نابێت هاووڵاتیان دوو دڵبن لە بەكارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا چونكە، كاریگەرییە باشەكانی ڤاكسینەكە زۆرن و هیچ جیاوازییەك لە نێوان جۆرەكانی ڤاكسیندا نییە ئەوانەشی بەكاریانهێناوە پارێزراوترینن.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وتیشی: ئەوكەسانەی تووشی ڤایرۆسی گۆڕاوی دێلتا دەبن سكچونێكی زۆریان لەگەڵدا دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو: كاریگەری هاتنی گەشتیار لەسەر بەرزبوونەوەی رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە رۆژانی داهاتوودا دەردەكەوێت.
راشیگەیاند: ئەوكەسانەی دەچن ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن دەبێت ئەنجامی پشكنینی پی سی ئاڕیان پێبێت چونكە، ئەگەر كەسێك هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنابێت و ڤاكسین وەربگرێت ژیانی دەكەوێتە مەترسییەوە.
وتیشی: داواش لە هاووڵاتیان دەكەین زیاتر پابەندی رێنماییە خۆپارێزییەكانبن و نابێت بەبێ سەردانكردنی پزیشكی پسپۆڕ چارەسەر وەربگرن.
لینكی یارمەتیدەر بۆ بینینی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە....
PUKmedia تایبەت
فۆتۆ.. شاد ئیبراهیم
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جهزای سهید مهجید وهك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئهنجومهنی سهركردایهتی بۆ ئامادهكارییهكانی ههڵبژاردن كۆدهبێتهوه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جهزای سهید مهجید وهك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18 -
ئهنجومهنی سهركردایهتی بۆ ئامادهكارییهكانی ههڵبژاردن كۆدهبێتهوه
کوردستان 10:01 AM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17