riklam

نرخی نەوت 74 دۆلاری تێپەڕاند

ئابوری 11:34 AM - 2021-07-24
.

.

نرخی نەوت لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە بەرزدەبێتەوەو بەبەراورد بە نرخی دوێنێی دوو دۆلار زیادی کردوەو گەیشتە زیاتر لە ٧٤ دۆلار.

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی ئەمڕۆ شەممە و لەسەرەتای هەفتەوە نرخی نەوت دووبارە بەرز دەبێتەوەو نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی پرێنت گەیشتە ٧٤ دۆلار و ١٠ سەنت ئەم نرخەش بە بەراورد بە نرخی پێنج شەمەی زیاتر لە دوو دۆلار زیادی کردوە.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بەرز بوەوەو بە ٧٢ دۆلار و ٧ سەنت دەستنیشانکرا.

لە ئێستادا خواستێکی زۆر لەسەر نەوت هەیە لەلایەن بازاڕی جیهانیەوەو ئەوەش کاریگەری لەسەر بەرزبونەوەی نرخەکەی دەکات.


PUKmedia ئاژانسەکان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket