riklam

بەلەمێكی كۆچبەران بە 45 سەرنشینەوە لە ئیجە نقوم دەبێت

جیهان 03:28 PM - 2021-07-23
.

.

بەلەمێكی كۆچبەران بە 45 سەرنشینەوە كە زۆرینەیان خەڵكی هەرێمی كوردستانن لەدەریای ئیجە نقوم بوو تا ئێستا نۆ كەسیان بێ سەروشوێنن.

رەوا بابان نوێنەری یەكێتی لە یۆنان بە كوردسات نیوزی راگەیاند: ئێوارەی دوێنێی پێنج شەممە بەلەمێك بە 45 كۆچبەرەوە كە زۆرینەیان خەڵكی هەرێمی كوردستانن لە توركیاوە بەرەو یۆنان بەڕێكەوتون و لە نزیك دورگەی كریتی سەر بە یۆنان بەهۆی شەپۆلی ئاوەوە یەختەكەیان ژێر ئاو كەوتوە. 

وتیشی: لەو 45 كۆچبەرە 9 كەسیان تا ئێستا بێسەروشوێنن و 36 كەسی تریشیان رزگاركراون، ژمارەیەك لە رزگاركراوەكانیش كوردی شارەكانی هەرێمن و تا ئێستا نازانرێت لەناو بێسەروشوێنەكان كورد هەیە یاخود نا. 

نوێنەری یەكێتی لە یۆنان ئەوەشی خستوەتەڕوو: گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەكان بەردەوامەو ئەمڕۆش پۆلیسی دەریاوانی یۆنان بە كۆپتەرو كەشتی گەڕان و پشكنین بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانە ئەنجام دەدات.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket