سزای ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا له‌ڕووی یاساییه‌وه
بیروڕا 11:37 AM - 2021-07-23.
یاسا ڕێوشوێنی هه‌موو كاروبارێكی دیاریكردوه مه‌جالی هیچ شتێكی نه‌هێشتۆته‌وه جێبه‌جێكردنی یاسا ده‌بێته پێشكه‌وتنی وڵات و سه‌قامگیری ئارامی و ئاسایشی وڵات.
له‌تازه‌ترین بڕیاردا جێگری سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانی كردووه كه به پێی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلی بێ ژماره، جام ره‌شه و تابلۆی ساخته بكرێیت كه ئه‌م بڕیاره‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ سه‌روه‌ربوونی یاسا، كه‌هیچ كه‌س له‌سه‌رووی یاساوه نییه.
به‌شی ١٢ له‌یاسایی ژماره ٨٦ی هه‌مواركراوی هاتووچۆی هه‌رێمی كوردستان،به‌شی ١٢ سوارۆكانی تۆمار نه‌كراو
ناكرێیت هیچ ئۆتۆمبێلێكی (سوارۆكان) تۆمارنه‌كراو هاتووچۆ بكات جگه له‌وانه‌ی به‌ده‌ركراون له‌یاسا یان په‌یمانامه، بۆ ئه‌فسه‌ری هاتوچۆ هه‌یه ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی (سوارۆكان) دابگرێت كاتێك سه‌رپێچی ئه‌مه ده‌كات تاوكو ته‌واو كردنی مامه‌ڵه‌ی تۆماركردن وه خاوه‌نه‌كه‌ی هه‌موو ئه‌و خه‌رجیانه‌ی له‌مه ده‌كه‌وێته‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و گهرخاوهنهكهی نه‌یتوانی به‌رواری هاتنه‌ناوه‌ی بۆ عیراق بسه‌لمێنێت ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ گومرگه‌كان تاوه‌كو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدابكرێت به‌پێی یاسا.
ئۆتۆمبێلی جام ره‌ش و تابلۆی ساخته
به‌یانی ژماره ۷ی ساڵی ٢٠١٦ هه‌مواری ژماره ۱‌ی ساڵی٢٠١٦ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ
یه‌كه‌م /
-ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی گشت ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه جام ره‌ش كراون به‌بێ ره‌چاوكردنی یاسا و ڕێنمایه‌كان.
-ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی گشت ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه هه‌ڵگری تابلۆی ساخته‌ن یان ده‌ستكاری ژماره‌ی تابلۆكانیان كردووه.
-ده‌ستبه‌سه‌ردارگرتنی گشت ئه‌و ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلانه‌ی بێ تابلۆن.
دووه‌م/له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌راتیه‌كانی هاتووچۆی پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و هاوشێوهكانه جێبه‌جێی بكه‌ن.
سزاكان
به‌پێی خشته‌ی سزاكانی ژماره ١ ی هاتووچۆ خاڵی ٤٢
گواستنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی سه‌رپێچیكار به‌كڕینی هاتوچۆ بۆ گه‌راج به‌بری ٠٠٠ ٧٥ حه‌فتاو پێنج هه‌زار دینار.
به‌پێی خشته‌ی سزاكانی ژماره ۲ ی هاتووچۆ خاڵی ٤٤
سزای جام ڕه‌ش كردن به بڕی ٠٠٠ ٠٠٠ ۱ یه‌ك ملیۆن دینار.
سزای تابلۆی ساخته یان ده‌سكاری تابلۆ بڕی ٠٠٠ ٠٠٠ ۱ یه‌ك ملیۆن دینار.
سزای بێ تابلۆ یان بێ سه‌ره‌تایی بۆ ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل به بڕی ٠٠٠ ٠٠٠ ۱ یه‌ك ملیۆن دینار.
سزای هه‌ر یه‌كێك له‌مانه به‌ته‌نها گه‌ر هه‌موو ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی هه‌بێ سزای هه‌موو سه‌رپێچیه‌كان پێویسته بدات.
دوای جێبه‌جێكردنی سزاكان خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ڵێننامه‌یه‌كی یاسایی پێ پرده‌كه‌نه‌وه له‌هاتووچۆ كه له‌ماوه‌ی ٢٤كاتژمێر ئه‌و ئۆتۆمبێله بباته ده‌ره‌وه‌ی عیراق.
جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسا و ڕێنمانی وبهیانهكان دهبنهپاراستنی سه‌روه‌ری یاسا و پاراستنی باری ئاسایش و ئه‌منی و ڕێگری كردن لهههركارێكی نایاسایی كه له‌ڕێگه‌ی ئه‌م سهرپێچیكردنانه ئه‌نجام ده‌درێت چونكه به‌راستی ئه‌م ئۆتۆمبێلانه به‌شێكی له‌و كارانه به‌كاردێن كه مه‌ترسین بۆ سه‌ر مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه راسته زۆرێك له‌هاوڵاتیان له‌به‌ر هه‌رزانی نرخ و كه‌می داهات و نه‌بوونی توانای ماددی پێویست ڕوو له كرینی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌شێكی تری بۆ كاری تر به‌كاری ده‌هێنێت.
پێویسته بڕیارێكی گونجاو له‌م جۆره ئۆتۆمبێلانه بدرێت چونكه به‌راستی ئه‌م جۆره كارانه بۆته دیارده و له‌حاڵه‌ت ده‌رچون و پێویسته لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش ره‌چاوی بارودۆخی هاوڵاتیان بكات ناكرێت هاوڵاتی زهرهدمهندبێت، چونكه بۆته دیارده خه‌ڵكی زۆر به‌كاریان ده‌هێنێت، ده‌بوو پێش ئه‌وه‌ی ببێته دیارده ڕێگری لێكرابا وئه‌گه‌ر ئه‌م بریاره‌ی تازه ده‌رچوه جێبه‌جێ نه‌كرێت كاره‌ساتی زیاتر به‌هۆكاری ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێلانه ڕووده‌دات و پێویسته سنووره‌كان توندتر بكرێن و ڕێگه به‌هیچ كه‌س نه‌ده‌ن به‌قاچاخی یان كاری نایاسایی ئه‌م كارانه ئه‌نجام بدرێن.
مافپه‌روه‌ر كامۆ خدر
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24