riklam

رۆڵی هەرێم لە گفتوگۆی ئەمەریکاو عیراق بەگرنگ دەزاندرێت

عیراق 08:40 PM - 2021-07-22
.

.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژە بە بەشداری هەرێمی كوردستان لە گفتوگۆی ستراتیجی نێوان ئەمەریكا و عیراق دەكات، پێیوایە سەركەوتنی ئەو گفتوگۆیە كاریگەری ئیجابی لەسەر هەرێمی کوردستان و  پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەغدا دەبێت.

د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە PUKmedia ی  راگەیاند: هاوشێوەی گفتوگۆكانی رابردوو، وەفدی  هەرێمی كوردستان  لە گفتوگۆی ستراتیجی ئەمجارەی نێوان ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا‌و حكومەتی عیراقی فیدراڵ بەشداری دەكات، كە بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگە بەرێوەبچێت و لە ئێستاوە ئامادەباشی بۆ كراوە.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی: بەو پێیەی هەرێمی كوردستان پێگەیەكی گرنگی لە عیراق و ناوچەكە هەیە و فاکتەرێکی بەهێزی سەقامگیریە، بەدووری دەزانین هیچ گفتوگۆیەكی چارەنوساز بە بێ هەرێم سەركەوتوو بێت.

پێشیوایە: بەشداری هەرێمی كوردستان لە گفتوگۆیەكی ستراتیجی لەو جۆرە  دەبێتە هۆكارێك بۆ سەركەوتنی هەوڵەكان بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەسیاسیەکان و جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانەی لە ئەنجامی رێكەوتنی هەردوولا دەدرێت.

د. بەشیر حەداد هەروەها رایگەیاند: رێكەوتنی  بەغدا و واشنتون لەبارەی پرسە چارەنوسازەكان وادەكات سەقامگیری لە عیراق دروست بێت، ئەوكاتە كاریگەری ئیجابی لەسەر هەرێمی كوردستانیش دەبێت، بەتایبەتی لەكاتی نزكبونەوەی زیاتری نێوان هەرێم و بەغدا، ئەمەش واداكات  كێشەكانی نێوانیان بە ئاراستەی چارەسەركرنی زیاتر بچێت، دواجار خەڵکی کوردستان بەمافەدارایی و ئابورییەکانی بگات.

 

PUKmedia  تەها عەبدوڵڵا، هەولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket