riklam

باوکێک لە کاتی رزگارکردنی مناڵەکەیدا دەخنکێت

کوردستان 08:35 PM - 2021-07-22
.

.

هاوڵاتییەکی تەمەن ٤٨ ساڵان کە ئەندازیارە لە ناو ئاوی زێی بچوکدا لە سنوری قەڵادزێ لەکاتی رزگارکردنی گیانی مناڵەکەیدا دەخنکێت.

موقەدەم شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: کەمێک پێش ئێستا تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (ع . س . ٲ ) لەدایک بووی ساڵی 1973، پیشەی ئەندازیار لە فەرمانگەی کارەبایی قەڵادزێ گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی.

بەوتەی کەسوکاری ئەم باوکە لەکاتێکدا خنکاوە منداڵەکەی کە تەمەنی 14 ساڵە مەلەی کردووە، کاتێک ژیانی منداڵەکەی کەوتۆتە مەترسیەوە باوکی بە جلی ئاسایی دەستەبەجێ چۆتە ناو ئاوەکە بۆ ڕزگارکردنی کوڕەکەی، دواتر نەخۆی بۆ ڕزگار کراوەو نە منداڵەکەشی و دەستبەجێ خنکاوە، بەڵام منداڵەکەی لەلایەن برای هاوڵاتیە خنکاوەکە ڕزگار کراوە کە دەکاتە مامی منداڵەکە.

دوایی ڕووداوەکە دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن و هێزەکانی ئاسایش گەیشتونەتە شوێنی مەبەست و تەرمەکەیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

PUKmedia ئاراز رەسوڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket