riklam

بە بڕیارێک قاچاخچێتی مەرزەکان کۆنترۆڵ دەکرێت

کوردستان 08:18 PM - 2021-07-22
.

.

سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ رایدەگەیەنێت بڕیارەکانی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بۆ کۆنترۆڵکردنی کاری بازرگانی لە مەرزەکان کاریگەری باشیان لەسەر قاچاخچێتی و نەهێشتنی هەبوە.

لیوا مەریوان شێخ كەمال، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند: ئەو بڕیارانەی كە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەریانكردووە بۆ زیاتر كۆنترۆڵكردنی كاری بازرگانی لە مەرزەكان و نەهێشتنی كاری قاچاخچێتی كاریگەری زۆرباشیان هەبووە.

وتیشی: دوای بڕیارەکە لەمەرزی باشماخ توانیمان شەش كەس دەستگیربكەین و دۆسییەكانیان ڕەوانەی پۆلیسی باشماخ بكەین، كە هەستابوون بە كاری قاچاخچێتی لە مەرزی باشماخەوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket