}

مێردمنداڵێک لەڕووباری سیروان دەخنکێت

کوردستان 06:44 PM - 2021-07-22

.

مێرد منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵان کە بۆ سەردان هاتبوە قەزای کەلار ئێوارەی ئەمڕۆ لە روباری سیرواندا لە کاتی مەلە کردن دەخنکێت.

راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست PUKmedia کەوتوە رایگەیدناوە: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەمە ٢٢-٧-٢٠٢١ تەرمی مێردمنداڵێک بەناوی (مەهدی عەباس ئەکرەم ) لەدایکبووی 2005 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی خنکان لەئاوگیانی لەدەستدابوو .

بەوتەی کەسوکاری ناوبراو دانیشتووی بەغدادەو بەسەردان  هاتۆتە قەزای کەلار ئێوارەی ئەمڕۆ بەمەبەستی گەشت لەگەڵ کەسوکاری چونەتە سەر ڕوباری سیروان و لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە .

لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو