تەندروستی هەولێر:جۆرە نوێکەی کۆرۆنا مەترسیدارە
کوردستان 05:15 PM - 2021-07-22.
لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر زیادیكردووە و ڤایرۆسی گۆڕاوی جۆری دەلتاش لە هەرێمی كوردستان بڵاوبووەتەوە، كە زۆر بە خێرایی دەگوازرێتەوە، تەندروستیی هەولێریش دەڵێت، ئەو جۆرەیان مەترسیدارە و خێرا بڵاودەبێتەوە.
لهمبارهیهوه د. بژار موسا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بە PUKmedia ی ڕایگەیاندوه: بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان لە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان لە هەوڵدان قەرەوێڵەی زیاتر بۆ تووشبووانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكان دابین بكەن، دەشڵێت “لە چەند هەفتەی ڕابردوودا و لە ڕۆژانی جەژنیش ژمارەی تووشبووان لە زیادبوونە، ئەمەش بەهۆی تێكەڵاویی زیاتری هاووڵاتیان، بەتایبەت بەهۆی بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی نوێی دەلتا مەترسیی زۆرمان هەیە، كە بە خێرایی بڵاوببێتەوە، چونكە ئەو جۆرە نوێیە خێراییەكەی ئێجگار زۆرە و سەختی و نیشانەكانیشی تووندترن، ڕۆژانە ئەو كەسانەی تۆماردەكرێن ژمارەیەكی زۆریان تووشبووی گۆڕاوی دەلتان”.
وتیشی”هێشتا نەخۆشخانەكان پڕنەبوون، بەڵام ئێمە ترسمان لە بڵاوبوونەوەی خێراترە، نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر بۆ تووشبووانی كۆرۆنا تەرخانكراوە، ئەگەر ژمارەكە زیاد ببێت، ئەوە ناچاردەبین ڕزگارییش تایبەت بكەین بە كۆرۆنا، بۆیە تكا لە هاووڵاتیان دەكەین خۆیان بپارێزن و دووربكەونەوە لە تێكەڵبوونی زۆر”.
د بژار موسا ئاماژەی بە وە کرد: “بەردەوامین لە دابەشكردنی ڤاكسین لە ناوەندەكانی پێدانی ڤاكسین لە پارێزگای هەولێر، ئەو ڤاكسینانەی ئێستا لە هەرێمی كوردستان هەن، فایزەر، ئەسترازینكا و سینۆفارمە، ئەو ڤاكسینانە لەڕێگەی حكومەتی عیراقەوە وەكو پشكی هەرێمی كوردستان دابین دەكرێن، حكومەتی هەرێمی كوردستان خۆیشی لەگەڵ ژمارەیەك كۆمپانیا لە هەوڵدایە بۆئەوەی بتوانێت ڤاكسین دابین بكات”.
شایهنی باسه بەپێی ئاماری فەرمی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، تائێستا لە هەرێمی كوردستان 208 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 188 هەزار و 780 تووشبوویان چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و 626 تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە، هاوكات 14 هەزار و 594 تووشبووش چارەسەر وەردەگرن.
PUKmedia بیلال بارزان_هەولێر
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26