}

لەکەمپی ئاشتی عەربەت ئاگر دەکەوێتەوەو منداڵێک دەسوتێت

کوردستان 04:49 PM - 2021-07-22

.

لەکەمپی ئاشتی سەر بەناحیەی عەربەت ئاگرێک دەکەوێتەوە بەو هۆیەوە منداڵیک گیان لەدەست دەدات 

نەقیب ڕێکان جەمال مەحمود وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٢-٧-٢٠٢١ ئاگرێک لە کەمپی ئاشتی لە ناحیەی عەربەت کەوتەوە.

وتیشی: بەهۆی ئاگرەکەوە 6 چادر سوتاون و  منداڵێک گیانی لەدەست داوە ،کە کوڕێکی تەمەنی 8 ساڵانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە توانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.

 

PUKmedia محەمەد عەبدولرەحمان/شارەزوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو