riklam

لەكاتی كۆبوونەوە لەسەر رووداوی پێكدادان سێ كەس گیانیان لەدەستدا

کوردستان 01:12 PM - 2021-07-22
.

.

بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لە هەولێر سێ كەس گیانیان لەدەستدا و 9 كەسیش برینداربوون، رووداوەكەش بەهۆی كۆبوونەوەی هاووڵاتیان بووە لەسەر رووداوێكی پێكدادان.

فازل حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك رایگەیاند: سەعات 11 ی شەوی رابردوو 21-7-2021،  لەسەر رێگەی سەرەكی هەولێر-مەخمور لەنزیك پیرداود بەهۆی پێچكردنەوەی لە ناكاوی ئوتومبێلێكی لانسەری تایبەت بە ئاڕاستەی گەڕانەوە بۆ هەولێر كە ئۆپڵێكی تایبەتی راكێشابوو، بوونە هۆی داخستنی رێگاكە و لەو كاتەشدا تاكسییەكی كرۆلا خۆی پێداكێشان، لەئەنجامیشدا شوفێری هەرسێ ئوتومبێل زامدار بوو.

راشیگەیاند: لە دوای رووداوەكە هاووڵاتیان لەسەر شەقام كۆبوونەوە بۆ بەهاناوەچوونی بریندارەكان و بۆ سەیركردنی رووداوەكە، لەوكاتەدا ئەڤیۆیەكی تایبەت لەگەڵ ئوتومبێلێكی تری نە ناسراو كەپێدەچێت  زۆر خێرا بووبن  خۆیان بەناو خەڵكەكەدا كرد و بەهۆیەوە 3 كەس گیانیان لەدەستدا و 9 كەسی دیكەش بریندار بوون.

بەمەش لە هەردوو رووداوەكەدا 3 كەس گیانیان لەدەستدا و 9 كەسی دیكە برینداربوون و 5 ئوتومبێل زیانی مادی هەمە جۆریان بەركەوت.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket