riklam

هەڵمەتی لیژنەكانی قائیمقامییەت جەژن ناناسێت

کوردستان 12:31 PM - 2021-07-22
.

.

هەڵمەتەكانی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی بۆ چاودێریكردنی دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان بەردەوامە و سەرپێچیكاران روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكەنەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە (2021.7.22) بەمەبەستی پشكنینی ئەو كاڵاوشمەك و خواردەمەنی و خزمەتگوزارییانەی لەلایەن خاوەن شوێنەكان لەرۆژانی جەژندا پێشكەش بە هاوڵاتیان و گەشتیارانی شاری سلێمانی دەكەن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێری  سەرجەم چێشتخانە و ریستۆانت و كافتریاكان و شوێنە گەشتیاریەكان دەكەن هاوڵاتیان و گەشتیاران بۆ بەسەر بردنی كاتێكی خۆش روی تێدەكەن.

لە رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆزدا، بەهاوكاری هێزە ئەمنییەكان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی دیكەی سلێمانی، هەڵەمەتی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوام دەبێت و سەرپێچیكاران روبەڕوی رێكای یاسایی دەكاتەوە.

PUKmedia راگەیاندنی قائیمقامییەتی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket