}

بارانبارینی زۆر هەولێر بێ ئاو دەكات

کوردستان 10:18 PM - 2021-07-20

.

بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەھۆی باران بارینێكی زۆرەوە ئاوی ئیفراز گیراوە و داوا لە هاووڵاتیانیش دەكات كە دەست بەئاوەوە بگرن.

لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە كە بەهۆی باران بارینێكی زۆرەوە لە حاجی ئۆمەران و سنوورەكانی دەوروبەری كە دەكەوێتە سەر زێی گەورە، ئاوەكە لێڵ بووە و بووەتە هۆی گرتنەوەی ئیفرازەكان.

بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەكات دەست بەئاووە بگرن تا چارەسەر كردنی كێشەكە.

PUKmedia راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو