}

هه‌رێم.. ئه‌مڕۆ به‌گه‌رمترین رۆژی ساڵ ده‌ستنیشانكرا

کوردستان 04:12 PM - 2021-07-20

.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان به‌ گه‌رمترین رۆژی ھاوینی ئه‌مساڵ دانرا.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوی بومه‌له‌رزه‌و كه‌شناسی هه‌رێم، به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی تۆماركراو له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان شاری خانه‌قین بووه‌ به‌ رێژه‌ی 52 پله‌ و به‌دوایدا له‌ سنوری پارێزگای ھه‌ولێر له‌ خه‌بات به‌رزترین پله‌ گه‌یشته‌ 50 پله‌ی سیلزی، هه‌روه‌ها له‌سنوری پارێزگای كه‌ركوك و سلێمانی به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی گه‌یشته‌ 49 پله‌.

هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت له‌رۆژانی داهاتووشدا پله‌كانی گه‌رما هه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ئه‌مساڵدا ئه‌مڕۆ 20-7-2021  بۆ یه‌كه‌مجار پله‌ی گه‌رما له‌هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ سه‌رو 50 پله‌ی سیلزییه‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی كه‌شناس هه‌رێم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو