}

ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌باره‌ی كۆرۆناوه‌ هۆشداری ده‌دات

کوردستان 03:26 PM - 2021-07-20

.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماده‌كاری نه‌خۆشخانه‌كانی بۆ پێشوازی نه‌خۆشان له‌ ڕۆژانی جه‌ژندا ڕاده‌گه‌یه‌نن و په‌یامێكی هۆشداری بۆ هاووڵاتیان بڵاوده‌كاته‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر زیاد بوونی ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كاندا له‌نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا  كه‌له‌ ئێستادا 20نه‌خۆشی تێدایه‌ و دووانیان له‌ هۆڵی چاودێری چڕن و دۆخی سه‌رجه‌میشیان ناجێگیره‌.

د. باخان عومه‌ر لێپسراوی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هونه‌ری دیوانی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م نه‌خوشخانه‌كان و كارمه‌ند و پزیشكانی ته‌ندروستی له‌ جه‌ژندا له‌ خزمه‌ت نه‌خۆشاندا ده‌بن و ئاماده‌ن بۆ هاوكاری كردنیان و هیواده‌خوازین هاووڵاتیان تا ده‌توان خۆیان بپارێزن .

هه‌وره‌ها  د. شوان عومه‌ر به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا ڕایگه‌یاند: له‌ئێستادا تادێت ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا زیاد ده‌بن و كه‌مترین پابه‌ندبوونیش به‌ ده‌مامك و كه‌ره‌سته‌ خۆپارێزیه‌كانه‌وه‌ ده‌بینین .

وتیشی: گه‌ر هاووڵاتیان پابه‌ندنه‌بن ئه‌وا ئێمه‌ توانامان سنورداره‌و له‌وه‌ زیاتر ناتواننین نه‌خۆش له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ وه‌ربگرین.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان/ هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو