}

ناحیه‌ی گوڵاڵه‌.. بۆمبێكی چێنراو ته‌قیه‌وه‌

عیراق 02:35 PM - 2021-07-20

.

كه‌مێك پێش ئێستا له‌گه‌ڕه‌كی سه‌وز له‌ناحیه‌ گوڵاڵه‌ بۆمبێكی چێنراو له‌به‌رده‌م ماڵی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی عیراقی ته‌قیه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ناحیه‌ی گوڵاڵه‌ تایبه‌ت به‌  PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستاو له‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژی قورباندا بۆمبێكی چێنراو له‌به‌رده‌م ماڵی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی عیراقی ته‌قیه‌وه‌و دوو كه‌س له‌خێزای ئه‌فسه‌ره‌كه‌ برینداربوون.

به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، برینداره‌كانیان روانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون و ناوچه‌كه‌ به‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پارێزراوه‌.



PUKmedia زمناكۆ یه‌حیایی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو