}

زیاتر له‌ 75 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن

کوردستان 01:09 PM - 2021-07-20

.

به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری گشتی گشتوگوزاری هه‌ولێر ڕ‌ایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ماوه‌ی 5 ڕ‌ۆژی ڕ‌ابردوودا 75 هه‌زار و 569 گه‌شتیار كه‌ زۆربه‌یان له‌ناوچه‌كانی ناوه‌ڕ‌است و خوارووی عیراقن سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌ریمان فازیل به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری گشتی گشتوگوزاری هه‌ولێر به‌ PUKmedia ی ڕ‌اگه‌یاند: له‌ماوه‌ی 5 ڕ‌ۆژی ڕ‌ابردوودا 75 هه‌زار و 569 گه‌شتیار كه‌ زۆربه‌یان له‌ناوچه‌كانی ناوه‌ڕ‌است و خوارووی عیراقن سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه‌ و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین له‌ڕ‌ۆژانی جه‌ژن ئه‌و ڕ‌ێژه‌یه‌ به‌رزتر بێته‌وه‌.

وتیشی: له‌گشت به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گشتوگوزار له‌ قه‌زا و ناحیه‌كان له‌سنوور پارێزگای هه‌ولێر چه‌ند لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تیان پێكهێناوه‌ به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردن و به‌دواداچوون بۆ بنكه‌ و ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان بۆ دڵنیابوون له‌ كردنه‌وه‌ و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به‌ڕ‌ووی گه‌شتیاران له‌ڕ‌ۆژانی جه‌ژنی قوربان.

نه‌ریمان فازیل وتیشی : به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕ‌ێوه‌به‌راتییه‌كانی گشتوگوزار له‌ قه‌زا و ناحییه‌كان ئاماده‌كاری بۆ پێشوازیكردن له‌ گه‌شتیاران كراوه‌ و ڕ‌ه‌چاوی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی گه‌شتیاران كراوه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ پارێزگای هه‌ولێر 40 هه‌زار ته‌ختی نووستن هه‌یه‌ و زیاتر له‌ 3 هه‌زار كه‌په‌ری گه‌شتیاری له‌سنووری قه‌زا و ناحیه‌كانی پارێزگاكه‌ هه‌یه‌.

PUKmedia  بیلال بارزان – هه‌ولێر

 

 

 

 

345.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو