riklam

وێنه‌.. به‌ڕ‌ێوه‌چوونی مه‌راسیمی نوێژی جه‌ژن

کوردستان 08:54 AM - 2021-07-20
.

.

له‌به‌ره‌به‌یانی زووه‌وه‌ موسڵمانانی هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی وڵاتانی تری جیهان ڕ‌وویان له‌ مزگه‌وته‌كان كرد به‌مه‌به‌ستی به‌جێ گه‌یاندنی مه‌راسیمی نوێژی جه‌ژن.

له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ش موسڵمانان له‌گه‌ڵ ( الله‌ اكبر) ی جه‌ژن روویان له‌ مزگه‌وته‌كان كردو به‌كۆمه‌ڵ مه‌راسیم و نوێژی جه‌ژنیان ئه‌نجامدا.
مامۆستایانی ئاینی له‌ وتاره‌كانیاندا باسی قوربانی كردن و ڕ‌ێكاره‌كانی قوربانی كردنیان باسكرد و ڕ‌ایانگه‌یاند: هه‌ر موسڵمانێك قوربانی كرد پێویسته‌ پاك و خاوێنی بپارێزێت و هه‌روه‌ها گرنگی ته‌واو بدات به‌ڕ‌ێكاره‌ ته‌ندروستیه‌كان.

له‌به‌شێكی تری وتاره‌كانیان مامۆستایانی ئاینی ڕ‌ایانگه‌یاند: شه‌پۆلێكی تری كۆرۆنا ڕ‌ووی له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ پێویسته‌ ڕ‌ێكاره‌ خۆپارێزیه‌كان جی به‌جێ بكرێن و هاوڵاتیان گه‌ر سه‌ردانی یه‌كتریان كرد به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبای كرد پێویسته‌ پابه‌ندی ڕ‌ێكاره‌ خۆپارێزیه‌كان بن و قه‌ره‌باڵغی دروست نه‌كه‌ن.

PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket