riklam

سەرۆك كۆمار پەیوەندی تەلەفۆنی لەچەند سەركردەیەكەوە پێدەگات

عیراق 10:34 PM - 2021-07-19
.

.

دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق بەجیا سێ پەیوەندی تەلەفۆنی پێگەیشت لە هەریەك لە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسر و شێخ تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە، ئەمیری قەتەر و شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان، شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی، تێدا پیرۆزبای جەژنی قوربانیان لە سەرۆك بەرهەم كرد و هیوای ئاشتی و خۆشگوزەرانی و پێشكەوتنیان بۆ گەلی عێراق خواست، هەروەها جەختیانكردەوە لەگرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان لە سەرجەم بوارەكاندا، لە پێناو خزمەتكردنی بەرژەوەندی هاوبەش و بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە گشت ناوچەكەدا.

هەر لە درێژەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكاندا سەرۆك كۆمار هیوای خواست ئاشتی و ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزەرانی باڵبكێشێت بەسەر تەواوی ناوچەكەدا، هاوكات دووپاتیكردەوە لەگرنگی كەمكردنەوەی ئاستەنگەكان لەرێگەی هاریكاری و هەماهەنگی هاوبەش.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket