riklam

سەرۆکی پەرلەمان جەژنی قوربان لە موسڵمانان پیرۆزدەکات

کوردستان 05:48 PM - 2021-07-19
.

.

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە موسوڵمانان دەکات و هیوادەخوازێت ئەم جەژنە ببێتە مایەی قووڵکردنەوەی گیانی لێبووردەیی و برایەتی و پێکەوەژیانی سەرجەم پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی کوردستان و عێراق.

دەقی پیرۆزبایی نامەکە..................

بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سه‌رجه‌م موسڵمانانى کوردستان و عێراق و جیھان دەکەین.

ھیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەی قووڵکردنەوەی گیانی لێبووردەیی و برایەتی و پێکەوەژیانی سەرجەم پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی کوردستان و عێراق بەگشتی.

لە پەروەردگاری مەزن داواکارین فەریزەی حەج و نزا و پاڕانەوەکانی حاجیانی ماڵی خوا قبووڵ بکات و ئارامی و سەقامگیریی یەکجارەکی باڵ بکێشێت بەسەر وڵاتەکەماندا و ئەم دۆخە قەیراناوی و ناخۆشەی بەسەر میللەتەکەماندا ھاتووە تێپەڕێت، ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی ڕوو لە کوردستانیانی ئازیز و خۆشەویست بکات.

دووبارە جەژن لە ھەموو لایەک پیرۆزبێت، ھەمیشە لە کامەرانیدابن، ڕۆژانی جەژن بە ئارامی و خۆشییەوە بگوزەرێنن.

د. ڕێواز فایق

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

٢٠٢١/٧/١٩

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket