riklam

پۆلیسی راپەڕین هێزەكانی بۆ جەژن دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە

کوردستان 05:30 PM - 2021-07-19
.

.

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: بۆ رۆژانی جەژن هێزەكانیان دەخەنە حاڵەتی ئامادەباشییەوەو  هەركەسێكیش پاشەڕۆی ئاژەڵ بكاتە ئاوی زێی بچوك یان لە دەوروبەری ئاوەكە فڕێی بدات رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

موقەدەم  شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە PUKmediaی رایگەیاند: سەرجەم هاووڵاتیانی سنوری قەزای پشدەر ئاگادار دەكەینەوە هەر كەسێك پاشەڕۆی ئاژەڵ بكاتە ئاوی زێی بچوك یان لە دەوروبەری ئاوەكە فڕێی بدات یاخود لەوێ ئاژەڵ سەرببڕێ ئەوە رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

وتیشی: هێزەكانمان لە قەڵادزێ و قەزای پشدەر بە ناحیەكانیشەوە لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن بۆ چاودێریكردنی چڕی ئاوی زێی بچوك.

ئەوەشی خستەڕوو: سبەینێ كە دەكاتە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان هێزەكانمان بەجلی سەربازی و مەدەنی بەدرێژای ئەو سنورەی دەكەوێتە قەزای پشدەر چاودێری زێی بچوك دەكەن و هاوڵاتیانیش ئاگادار دەكەینەوە هەركەسێك سەرپێچی كرد هێزەكانمان ئاگادار بكەنەوە.

دەشڵێت: وەك لای هەموان ئاشكرایە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی قەڵادزێ لە ئاوی زێی بچوك و لەڕێگەی پڕۆژەی ئاوی خاس دابیندەكری، بۆیە پیس بوونی ئاوەكە دەبێتە هۆی گواستنەوەی چەندین نەخۆشی و بەمەش مەترسی لەسەر ژیانی دانیشتوانی شارەكە دروست دەكات.

PUKmedia ئاراز رەسوڵ – قەڵادزێ 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket