riklam

سەرۆك كۆمارو بلاسخارت:هەڵبژاردنی دوور لە فشارو ساختەكاری و فرتوفێڵ بكرێت

کوردستان 04:20 PM - 2021-07-19
.

.

لەمیانی پێشوازیكردنی لە بلاسخارت سەرۆك كۆمار جەختدەكاتەوە لە پێویستی دابینكردنی ژینگەیەكی ئارام بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو لەسەر بنەمای دادپەروەری.

دكتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق ئەمڕۆ 19 ی تەمموزی 2021 لە كۆشكی بەغدا پێشوازیكرد لە جێنین هێنیس بلاستخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق.

لە دیدارەكەدا جەختكرایەوە لە پێویستی گرتنەبەری گشت رێوشوێنەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو لەسەر بنەمای دادپەروەری لە قۆناغە جیاجیاكاندا، تاوەكو ئەنجامەكەی جێگای متمانە گەلی عیراق بێت.

هەروەها جەخت لە هێنانەدی خواستی ئازادانەی خەڵك كرایەوە بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەكانیان دوور لە فشارو ساختەكاری و فرتوفێڵ و گرنگی بەهێزكردنی سەقامگیری ئەمنی وەك بەشێكی دانەبڕاو لەمەرجەكانی ئاسایشی هەڵبژاردنەكان. 

PUKmedia 

 

2255.jfif

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket