riklam

روونكردنەوەیەك بۆ هاووڵاتیان لەبارەی هەڵنەبونەوەی پێوەری زیرەكی كارەبا

کوردستان 03:46 PM - 2021-07-19
.

.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەك لەكارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت: لەئەگەری هەڵنەبونەوەی پێوەرەكان لەڕێی هێڵی گەرمەوە تكایە پەیوەندی تەنها بەفەرمانگەكانی چاكسازییەوە بكەن،ئەو كەسانەش كە ئیشی كارەبایی دەكەن و پەیژەیان پێیە بەهیچ شێوەیەك بۆیان نیە دەستكاری پێوەری زیرەك بكەن.

1- ئاگاداری‌ ئەو هاووڵاتیانە دەكەین كە پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ بەستراوە، كاتێك بەهۆی زیاد بەكارهێنانی كارەبا، پێوەرەكەیان دەكوژێتەوە بۆ هەڵكردونەوەی پەیوەند بكەن بە سەنتەری هێڵی گەرم (call center) بە ژمارەكانی (07734347471 ) و (07734347470) كە (24) سەعات ئامادەن بۆ وەرگرتنی پەیوەندییەكان و هەڵكردنەوەی پێوەرەكانتان بە ئۆنلاین.

٢- لەئەگەری هەڵنەبونەوەی پێوەرەكان لەڕێی هێڵی گەرمەوە تكایە پەیوەندی تەنها بەفەرمانگەكانی چاكسازییەوە بكەن و ئەوان كێشەكەیان بۆ چارەسەر دەكەن، بۆ ئەم مەبەستەش هیچ بڕە پارەیەك نادرێت.

٣- ‌ئاگاداری ئەو كەسانەش دەكەین كە ئیشی كارەبایی دەكەن و پەیژەیان پێیە بەهیچ شێوەیەك بۆیان نیە دەستكاری پێوەری زیرەك بكەن، هەركەسێك ئەو كارە بكات رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەبێتەوە.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبای سلێمانی

PUKmedia  

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket