riklam

ناوەندی وەرزش و لاوانی قەڵادزێ بڕوانامە دەبەخشێتە ژمارەیەك گەنج

کوردستان 02:46 PM - 2021-07-19
.

.

لەناوەندی وەرزش و لاوانی قەڵادزێ  سەر بەبەڕێوەبەراتی لاوانی سلێمانی، بەڕێوەبەراتی گشتی لاوان، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان  لە مەراسیمێكدا  بڕوانامە بەخشرایە ١٧٠ كوڕو كچی لاو كە بەشداری خولی دەلاكی، دورمان، زمانی ئینگلیزیان كرد بوو.

بەئامادەبوونی بەرپرسانی حوكمی و حزبی سنورەكە  مەراسیمێكی  شایستە بە بەشدار بوانی خولەكانی ناوەندی وەرزش و لاوانی قەڵادزێ بەڕێوەچوو، لەبەشێكی مەراسیمەكەدا  رێزلێنان پێشكەش بە كارمەندانی مەڵبەندی تەندروستی راپەرینی قەڵادزێ كرا كە رۆڵیان هەبووە لە هۆشیاركردنەوەی تەندروستی و پێدانی ڤاكسین بە خەڵكی  سنوری پشدەر.

كامۆ خدر بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی قەڵادزی رایگەیاند: بەهەموو توانامانەوە  بەردەوام دەبین لەخزمەتكردنی گەنجان و  لاوان لە چوارچێوەی كارو پرۆژەكانمانداو خزمەتكردنیان  بەئەركی سەرشانی خۆمان دەزانین.

سەرجەم خولەكانی ناوەندی وەرزش و لاوانی قەڵادزێ بێ بەرامبەرن و ماوەی یەك مانگی خایاند.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket