riklam

تەندروستی هەرێم: دۆخەكە مەترسیدارە

کوردستان 01:26 PM - 2021-07-19
.

.

وەزیری تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت، دۆخی تەندروستی مەترسیدارە و داوای خۆپارێزی لە هاووڵاتیان دەكات دەشڵێت، هەموو نەخۆشخانەكانی كۆرۆنا كراونەتەوە چونكە، هەڵكشانی ئەمجارەی كۆرۆنا ترسناكە.

ئەمڕۆ 19-7-2021، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دۆخی تەندروستی هەرێم مەترسیدارە و لە 24 سەعاتی رابردوودا هەزار و 985 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 19 تووش بووش گیانیان لەدەستداوە.

راشیگەیاند: ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو ژمارانە زیاترن كە بڵاودەكرێنەوە و داوا لە هاوووڵاتیان دەكەین پابەندی رێنماییە تەندروستی و رێكارە خۆپارێزییەكانبن.

وتیشی: هەڵكشانی ئەمجارەی كۆرۆنا ترسناكە و نەخۆشخانەكان سەرقاڵی دابینكردنی ئۆكسجین و پێداویستییەكانن و چەند نەخۆشخانەیەكی دیكە بۆ توشبووانی كۆرۆنا دەكرێنەوە.

وەزیری تەندروستی ئەوەشی راگەیاند: تاكو ئێستا زیاتر لە چوار هەزار پزیشك و كارمەندی تەندروستی تووشی كۆرۆنا بوون و توشبووی دێلتا كۆرۆناش لە هەرێم تۆماركراوە، هاوكات لە عیراق تای خوێن بەربوون بڵاوبووەتەوە بەڵام، لە هەرێم هیچ حاڵەتێكی ئەو خوێنبەربوونە تۆمار نەكراوە.

وتیشی: ئەگەر بگەینە رەنگی سووری مەترسیدار كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە مەترسیداردەبێت و لە ئێستاشدا توشبووی كۆرۆنا هەن كە پێشتر ڤاكسینیان لە خۆیانداوە، بۆیە دەبێت ڕێگری لەوەبكەین كە نەخۆشخانەكان شوێنیان بۆ وەرگرتنی نەخۆش نەمێنێت و دەشبێت گەشتیاران ماسك ببەستن.

بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم تا ئێستا 203 هەزار و 590 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 186 هەزار و 238 توشبوو چاكبوونەتەوە، هاوكات چوار هەزار و 580 توشبووش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket