riklam

قائیمقامییەتی سلێمانی.. سەرنجمان لەسەر پێداویستییەكانی جەژنە

کوردستان 12:49 PM - 2021-07-19
.

.

لیژنەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی بە چەند تیمێك بەردەوام چاودێری بازاڕ دەكەن و دەستیان بەسەر بڕێك نوقوڵ و شەربەتدا گرتووە كە بەسەرچوبوون و لە شوێنی خراپدا هەڵگیرابوون.

بەمەبەستی چاودێریكردنی زیاتر و رێگرتن لە فرۆشتنی خۆراكی ماوەبەسەرچوو بەتایبەت نوقوڵ و شەربەت و چەرەسات، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی بە چەند تیمێك بە بەردەوامی چاودێری ماركێت و بازاڕەكانی سلێمانی دەكەن، داواش لە هاووڵاتیان دەكەن بەتایبەت ئەمڕۆ كە پێداویستی جەژنی پیرۆزی قوربان دەكڕن چاوكراوەتربن و ئاگاداری بەسەرچوون و هەڵگرتنی خراپی ئەو خۆراكانە بن كە دەیكڕن.

لە هەڵمەتەكانی ئەمرۆدا لیژنەكانی قائیمقامیەت دەستیان بەسەر بڕێك نوقوڵ و شەربەتدا گرت كە بەسەرچوبوون یان لە شوێنی خراپدا هەڵگیرابوون.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی دوا لە هاووڵاتیان دەكات لەكاتی بینینی هەر سەرێچییەك لەرێگەی ژمارە موبایلی 07708677777 پەیوەندییان پێوە بكەن.

PUKmedia  راگەیاندنی قائیمقامییەتی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket