}

بڕی پێدانی كاره‌با بۆ رۆژانی جه‌ژن دیاریكرا

کوردستان 11:03 AM - 2021-07-19

.

وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌ پشت به‌ستن به‌ به‌رھه‌مھێنانی 3400 مێگاوات كاره‌با، له‌ چوار رۆژی جه‌ژنی قورباندا 14 كاتژمێر كاره‌با ده‌داته‌ ھاوبه‌شانی.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی كۆنترۆڵی كاره‌بای پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رجه‌م وێستگه‌گانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، گواستنه‌وه‌ و دابه‌شكردنی كاره‌با له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.

ھه‌رێمی كوردستان له‌ وه‌رزی گه‌رمادا، پێویستیی به‌ 4200 تا 4500 مێگاوات كاره‌با ھه‌یه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو